ڕۆژى دووشه‌ممه 18/11/2019 .. له كاژێر 10:30ى به‌يانى له تاقيگه‌ى كاره‌باى پێشكه‌وتوو سيمينارێك پێشكه‌شكرا له‌لايه‌ن (د.كاروان وسمان) له‌ژێر ناونيشانی (Leading Health and safety at University).
بابه‌تى سيميناره‌كه په‌يوه‌نديدار بوو به بنچينهكانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى به گشتى و له نێو زانكۆدا به تايبه‌تى، كه تیایدا باس له چۆنيه‌تى خۆپاراستن له مه‌ترسيه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه و مادده‌ى تيشكدار و كاره‌باى ڤۆڵتيه به‌رزو … كرا هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تی خۆپاراستنی به‌شه زانستیه‌كان له مادده زیان به‌خش و مه‌ترسیداره‌كان كرا .
پاشان بڕوانامه‌ی ڕێز لێنان به‌خشرا به به‌ڕێز د.كاروان .

