سەرۆکایەتی بەشی رێنمایی پەروەردەیی و دەروونی بەسەرپەرشتی مامۆستا رێبین ڕەمەزان بڕیاردەری بەش و چەند قوتابیەکی بەش هەڵسان بە بۆیە کردن و دروست کردنی وێنە لەسەر دیواری بەش، هەر بەم بۆنەیەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی 5-4-2022 بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سعید عمر إبراهيم و بەڕێز یاریدەدەری ڕاگری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سمیر جودت بلال و سەرۆکایەتی بەش و مامۆستایان و قوتابیان، دەست خۆشی لە قوتابیانی بەشدار بوو کرا.










