له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام كۆلێژی په‌روه‌رده له رێگای به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی به ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی په‌روه‌رده به‌رێز (پ.ی.د. مازن عبدالخالق عثمان) وسەڕۆکی بەشی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی به‌رێز (پ.ی.د.ولید خالد بابان) هه‌ستان به ئه‌نجامدانی خولێكی دوو رۆژه بۆ گشت مامۆستایان وقوتابیانی خوێندنی باڵا به ناونیشانی (زیره‌كی ده‌ستكرد له گه‌شه‌پێدان) كه له لایه‌ن (د.بڕوا عبدالرحمن ابوبكر) به‌رێوه‌چوو له رۆژانی (13/2/2025 – 20/2/2025) له هۆلی (د.حكمت) له كۆتایی خوله‌كه بڕوانامه‌ی رێزلێنان له لایه‌ن سه‌رۆكی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی به‌خشرایه به‌رێز (د. بڕوا عبدالرحمن ابوبكر) ده‌ستخۆشی له به‌رێزیان ده‌كه‌ین و به هیوای به‌رده‌وامی له‌م جۆره خوله به‌سودانه





