1-ڕێكه‌وتی 1/ 3/2022 به‌ڕێز(م.یاسر بكر) سیمینارێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی(خۆكوشتن لای دۆركهایم)، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دۆركهایم له‌میانی لێكۆڵینه‌وه ئاكاری و به‌هاداره‌كانیه‌وه دیارده‌ی خۆكشتنی شرۆڤه‌كردووه‌و هه‌وڵیداوه میتۆدی چه‌ندێتی له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نه‌جیاوازه‌كانی دیارده‌ی خۆكوشتندا به‌كاربهێنێت، هه‌روه‌ها مامۆستا ئاماژه‌ی به‌چه‌ندین جۆری خۆكوشتنكرد كه‌له‌لایه‌ن دۆركهایمه‌وه باسی لێوه‌كراوه.
2-ڕیكه‌وتی 3-3-2022 به‌چاودێری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌ڕێز (پ.ی.د.كامه‌ران یونس حمدامین) سیپۆزیۆمی یه‌كه‌می هاوبه‌شی نێوان به‌شی ڕێنمایی و كۆلێژی په‌روه‌رده و كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی تكریت به‌ڕێوه‌چو كه‌چه‌ندین سیمیناری ههمهجۆر تێیدا له‌لایه‌ن مامۆستایانی هه‌ردو كۆلێژه‌كه‌وه پێشكه‌ش به‌به‌شداربوان كرا.
3-ڕیكه‌وتی 8-3-2022 دووسیمینار پێشكه‌شكران، سیمیناری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز: (م.نه‌شمیل محمد) پێشكه‌شكرا به‌ناونیشانی (ڕینمایی و چاودێری به‌ساڵاچوان)، كه‌تێیدا تیشكی خسته سه‌ر ته‌مه‌نی به‌ساڵاچون و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌پێویسته چاودێریكردنی بهساڵاچوانبكرێت.
سیمیناری دووه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا(شاهین خالد) ئه‌نجامدرا به‌ناونیشانی(توندوتیژی خێزانی) نابراو تیشكی خسته‌سه‌ر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئازاردانی یه‌كتری تاكه‌كانی خێزان و ئهوپاڵنهرانهی له‌پشتی توندوتیژی خێزانییهوهن.
4-ڕێكه‌وتی 15-3-2022 سیمینارێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز(د.تانیه وصفی) پێشكه‌شكرا به‌ناونیشانی(الصلابه النفسیه)، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پاڵەپەستۆ دیاردەیەکە لە دیاردەکانی ژیانی مرۆڤ کە هەستی پی دەکات لەکات و بارودۆخی جیاوازدا وادەکات تاکەکە خۆی لەگەڵ بگونجێنێت وەکو هەموو دیاردە دەروونیەکانی تر وەک دڵەراوکێ و شەرانگێزی و هتد… ( سروشتی ژیان پریەتی لەم جۆرە دیاردانە، صلابة النفسیة بریتییە لەکۆمەڵێک سیفاتی تاک کە ئاراستەو بۆچوونی تاکەکەیە لەبەکارهێنانی سەرچاوە دەروونی و ژینگەییەکان بۆ رووبەروو بوونەوەی پاڵەپەستۆیەکان و بەشێوەیەکی بابەتی و واقعی و لۆژیکی شیکردنەوەی بۆ دەکات، وەبەشێوەیەکی ئەرێنی لەگەڵیان دەژیت. صلابة النفسیة سێ رەهەندی سەرەکی هەیە ئەوانیش ( پابەند بوون، تحکم، تحدی) بوونی ئەم سیمەیە لەتاکدا یارمەتی دەدات بۆگونجانی کەسی و کۆمەلایەتی و پیشەیی و هاوسەرگیری هەروەها وا دەکات رازی بوونی خودیش لەلای تاکەکە بەدەست بئت.
5-ڕیكه‌وتی 29-3-2022 سیمینارێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز(م.عمر حمه)پێشكه‌شكرا به‌ناونیشانی(sad)خوێندنه‌وه‌ی كتێب و عه‌قڵێكی باش په‌روه‌رده‌كراو)، ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر گرنگی خوێندنه‌وه له‌ژیانی هه‌مو مرۆڤێكدا و به‌تایبه‌تی بۆمامۆستایان گرنگییه‌كه‌ی زیاتره‌و و باسی ڕه‌چاوكردنی چه‌ندین ڕێگای كرد بۆدیاریكردن و چۆنێتی خوێندنه‌وه‌ی كتێب و دیاریكردنی ئه‌وكاتانه‌ی كه گرنگن بۆخوێندنه‌وه.






