ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە یاوەری بەڕێز جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی سەردانی کۆلێژی پەروەردەی کرد بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دەوام و پابەندبوونی قوتابیان و مامۆستایان بە رێنماییە تەندروستییەکان. سەرەتا لەلایەن بەڕێزان راگرو یاریدەدەری راگر پێشوازیان لێکرا دواتر سەردانی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانیان کرد بۆ ئامادەبوون و پابەندبوون بە رێنماییەکان.



