بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( پ.ی.د.سعید عمر ابراھیم) و بەرێز یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆکی بەشی زمانی سریانی.. پێشوازیان کرد لەبەڕێز ( ئایدن معروف) وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، کەبەرێزیان سەردانی بەشی زمانی سریانی کردبوو بەمەبەستی ئاگاداربوون لەرەوشی کاروبارەکانی ئەم بەشە ..
بۆ ئەم مەبەستە بەرێز دسعید راگری کۆلێژەکەمان بۆ بەرێزیانی ڕوون کردەوە چۆنیەتی کردنەوەی ئەم بەشە و سالی کردنەوەی و بەرێوەچوونی کاروبارەکان و گرنگی ئەم بەشە بۆ نزیک بوونەوە و پێکەوەژیان و پێکەوە ھەڵکردنی نەتەوە جیاوازەکان لەھەرێمی کوردستان .. پاشان پێداویستیەکانی ئەم بەشەی لە مامۆستا و کەل و پەلی پێویست بۆ بەرێزیان خستە ڕوو، بەرێز ئایدن معروف بەلێنیدا کە گشت داواکاری و پێشنیارەکانیان بگەیەنێتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و کار بکرێت لەسەر گرنگی پێدانی تەواو بەم بەشە و تایبەتمەندیەکانی لەبەرچاو بگیرین. لەکۆتاییدا سوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێژی کرد بۆ پێشوازی و گرنگی دانی و روونکردنەوەکانی.


