ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێککەوتی (4/3/2024) بەڕێز (د.شه‌وبۆ شمس ا‌لدین سێمان) سمینارێکی بە ناونیشانی
( هه‌ندیك كارامه‌یی له به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی spss )
تێیدا هه‌ندێك كارامه‌یی خسته روو له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی شیكاری ئاماری بۆ زانسته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ، ئه‌م كارامهییانهش یارمه‌تی تویژه‌ر ده‌دات كه به شێوه‌یێكی ئاسان داتا به‌یس دروست بكات به كاتێكی كورت بۆ چه‌ند گۆراویێك كه له چه‌ندین برگه پێك هاتبیت كه بێ گومان كاتێكی زۆری ده‌وێت ئه‌گه‌ر هاتوو به ده‌ست دروست بكریت، وه‌هه‌روه‌ها كارامه‌یی چۆنیه‌تی دوزینه‌وه‌ی داتای بزر بوو په‌یوه‌ست به نمره‌ی هه‌ر برگهیێك وهه‌ر تاكێك
( Missing value)
له فایل وچۆنیه‌تی گۆرینیان به شێوه‌یێكی ئاسان به داتای په‌سه‌ند كرا‌و( مقبول) له‌كاتی پرۆسه‌ی شیكاركردنی داتاكان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌نجامی تویژینه‌وه‌كان به شێوه‌یێكی زانستیانه وباور پێكراو .
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێککەوتی (4/3/2024) سمینارێك له ژێر ناونیشانی (فشارە دەروونیە كان) له لایه‌ن قوتابی (شاجوان محمد) قۆناغی چواره‌می به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی له قوتابخانەی ئامادەیی ئارینكۆی كچان بۆ پۆلی (10-11) ئاماده‌یی پێشكه‌ش كرا، کەتیایدا باس لە فشار بەگشتی چیە و چۆنە جۆرەکانی نیشانە و چارەسەری بۆ گونجان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو فشارانەی ڕۆژانە بەرکەوتەمان دەبێ لەگەڵی وە هۆشیاری زیاتر بەرامبەر بە فشارەکان لەکۆتایی گرنگترین و ئاسانترین ڕێگە چارەمان پێشنیار کرد بۆ خۆ گونجاندن لەگەل فشارەکان.
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (12/3/2024) بەڕێز (د.جیران صباح عبدالله) سمینارێکی بە ناونیشانی (شله‌ژانی ناسنامه‌ی جه‌سته) پێشکەشکرد كه کەتێیدا تیشكی خسته سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه كه نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنە ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشبووینه ئاره‌زووه‌كی زۆریان بۆ كه‌مئه‌ندام بوون هه‌یه و دەیانەوێت ئەندامە تەندروستەکانیان ببڕن ، وه باسی له چه‌ند نموونه‌یه‌ك ونیشانهكانیان كرد، له كۆتاییدا به راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان سمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێککەوتی (13/3/2024) بەڕێز (د.شه‌وبۆ شمس ا‌لدین سێمان) سمینارێکی بە ناونیشانی
( گۆرینی نمره‌ی برگه‌ی نه‌رێنی پیوه‌ر وهه‌ندیك كارامه‌یی ترله به‌رنامه‌ی SPSS)
تێیدا هه‌ندێك كارامههیی خسته‌روو ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌له كردن له‌گه‌ل نمره‌كانی برگه ئهرینیهكانی پێوه‌ر له به‌رنامه‌ی شیكاری ئاماری بۆ زانسته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان
(SPSS)،
وه‌هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م برگه‌كان كه په‌یوه‌ندی به گۆراوه‌كانی تویژینه‌وه‌یه وپیویسته شیكار بكرێن خسته روو، وهه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن شیكاری هه‌ندیك حاله‌ته‌كان(كهيسهكان) ده‌كریت به جیاكردنه‌وه‌یان له‌یه‌ك له ناو یه‌ك داتابه‌یسدا به پیی ئامانجی تویژینه‌وه ئه‌ویش به سێ ریگای جیاواز، كه به ریگه‌ی دابه‌ش كردنی گروپ بو لایه‌نه‌كانی وه دیاری كردنی رێژه‌یێكی دیاری كرا‌و كه توێژه‌ر دیاری ده‌كات، وه هه‌روه‌ها له ريگای دیاری كردنی مه‌ودای ژماره‌ی چه‌ند حالهتیك به پێی ئامانجی تویژینه‌وه .
لە ریکەوتى (١٩/٠٣/٢٠٢٤) روژى سيشه ممه، سیمینار پیشکەش کرا لە لایەن (د. فاطمه هاشم درويش ) له به شى رينه مايى ده روونى و په روه رده يى، له ژير ناونيشانى
(brain waves frequency )
تێیدا باس لە گرینگی و كارەکانی فرێکوێنسەکانی مەوجی مێشک کرا کە چەندە بەرزی و نزمی مەوجەکان کاریگەری هەيه لەسەر تەندروستی جسم و عەقڵ و دەروون، هەروەها تیشک خرایە سەر چۆنیەتی کار کردنی هەر یەکە لە مەوجەکان و ئەرک و کردارەکانیان، وە هەروەها لە کۆتاییشدا باسی ئەو توێژینەوانە کرا کە گرینگ‌یان داوە بە وەی کە تاچەند بەکارهێنانی ڕۆژانەیی مۆبایل دەتوانێ کاریگەرییەکی نەرێنی هەبێت لەسەر فەرەکوانسەکانی مەوجەکانی مێشک دا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێککەوتی (26/3/2024) بەڕێز (د. هیوا عه‌بدولعوزیز جه‌میل) سمینارێکی بە ناونیشانی (سیماکانی کەسایەتی نائاسایی) پێشکەشکرد كه کەتێیدا تیشكی خسته سه‌ر لێکۆڵینەوە لە سیماکانی کەسایەتی نائاسایی كه هەر لە دێر زەمانەوە سەرنجی زۆرێک لە توێژەران و پسپۆڕانی کلینیکی ڕاکێشاوە ، وە جیاوازی هەیە لە نێوانیان لە سەر دیاری کردنیان زۆربەی بۆچوونەکان بە شێوەیەکی سەرەکی کۆکن لە سەر پۆلێن کردنیان بە شێوەی گروپاتی دیاریکراو و ناسراو کە لە بەرگەکانی دا
(DSM)
جێگیر کراون ، بەڵام هەندێک جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم شیوازە زۆر گشتگیرە لە دەستنیشان کردن بە شێوەیەکی پراکتیکی بۆیە زۆرێک پێشنیاری سیستەمێکی ئەلتەرناتتڤیان کرد کە وردتر بێت لە دەستنیشانکردنی شڵەژانەکانی کەسایەتی وە ئەم شێوازە نوێیە لە
(DSM-5)
داڕێژرا وەکو پێشنیارێک بۆ ئەوەی توێژینەوەی زیاتری لە سەر بکرێ، لە م شێوازە دەستنیشان کردن لە سەر بنەمای (ابعاد) دەبێ کە پێنج جۆرن و (٢٥) سمات لە خۆ دەگرێ وە ژمارەی شلەژانەکان لە ١٠ شڵەژانەوە دەگۆڕێ کەم دەکرێتەوە بۆ ٦ شڵەژان.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤⁄٣⁄٢٨) پرۆسەی هەڵسەنگاندنی پۆستەری ئەکادیمی بابەتی
(Academic Debate)
بەسەرپەرشتی مامۆستا ( م.ئاریان دزەیی ) بۆ قۆناغی یەکەمی بەشی ڕێنمایی و پەروەردەی دەروونی بەڕێوەچوو، کەتیایدا قوتابیان بەشێوەیەکی زانستی پۆستەرەکەیان خستەڕوو ، لەبەردەم ئەندامانی لێژنە، وەسەرنج و ڕای لێژنە گەیەنرا بەقوتابیان و نمرەیان بۆ دانرا، وەهەروەها بەسوپاسەوە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. مازن عبدالخالق ) لە مەڕاسیمی ھەڵسەنگاندنەکە ئامادە بوو .بەناوی سەرۆکایەتی بەشەکەمان و مامۆستای بابەت دەستخۆشی لە قوتابیان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .







