1. لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی ڕێنمایی دەروونی وپەروەردەیی ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (6/12/2022) بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. ولید خالد بابان) سمینارێکی بە ناونیشانی (کلیلەکانی دەستنیشانکردنی ئامرازە ئامارییەکان) پێشکەشکرد کە تێیدا جەختی لە گرنگی ئامار لە توێژینەوەی زانستی وچۆنیەتی بەکارهێنانی ئامرازی ئاماری گونجاو بکرێت، هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ئامرازی ئاماری هەڵە کرد وچۆن دەبێتە مایەی هەڵئاوسانی نمرەی هەڵە وتا چەند کاریگەری دەکاتە سەر دەرئەنجامی توێژینەوەکان . ولە کۆتایی سمینارەکەدا ئامادەبوان بە سەرنج وپرسیارەکانیان سمینارەکەیان دۆڵەمەندتر کرد .
2. ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (6/12/2022) بەڕێز مامۆستای یاریدهدههر (م.ی.نه‌شمیل محمد یوسف) سمینارێکی بە ناونیشانی (ته‌كنیكی بیركردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه) پێشکەشکرد كه ته‌كنیكه‌كه بریتیە لە بیرکردنەوە لە بارودۆخ و رووداوەکان بە شێوازێکی پێچەوانە بە مەبەستی بەرەوباشتر بردنی ئەم بارودۆخ و ڕووداوانە، تیشكی خسته سه‌ر هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه ده‌توانرێت تیێدا سوود له‌و ته‌كنیكه بیركردنه‌وه‌یه وه‌ربگیرێت به تایبه‌تی له بواری بزنسدا، و چه‌ند نموونه‌یه‌كی له ژیانی رۆژانه خسته روو لە كۆتایی سمیناره‌كه به چه‌ند زانیاریه‌كی به‌سوودی مامۆستایان سمیناره‌كه ده‌وله‌مه‌ندتر بوو.
3. رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری (13/12/2022) به رێز (م.ی. جیران صباح عبدالله) سمینارێكی له ژێر ناونیشانی (پێكه‌نینی هیستریكالی) پێشكه‌ش كرد، كه تێیدا باسی له حاله‌ته‌كه كرد كه تێیدا كه‌سه‌كه به شێوه‌یه‌كی لاشعوری و نائاسایی پێده‌كه‌نێت و ناتوانێت كۆنترۆله پێكه‌نینه‌كه‌ی بكات هه‌روه‌ها باسی له نیشانه‌كان و هۆكاره‌كانی حاله‌ته‌كه كرد و تێیدا ته‌كنیكه‌كانی چاره‌سه‌ر كردنی حالهتهكهی خسته روو و له كۆتاییدا به چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئاماده‌بووان سمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو.
4. رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری (13/12/2022) به رێز (م. یاسر بكر غریب) سمینارێكی له ژێر ناونیشانی ( پێوەرە دەروونی و كۆمەڵایەتییەكانی سەرنج ڕاكێشان لەنێوان كەسەكان) پێشكه‌ش كرد، كه تێیدا باسی له پێكهاتەی مەعریفی و ویژدانی و ڕەوشت كرد كه پەیوەستە بەتوانا و ئاستی رۆشنبیری و تێگەیشتنی كەسی بەرامبەر و هەروەها هەستی سۆز و خۆشەویستی و ڕق، هه‌روه‌ها ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی به ووردی خسته روو له كۆتاییدا به راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان سمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو.
5. له رۆژی سێشه‌ممه (20/12/2022) به رێز سه‌رۆكی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی به‌رێز (پ.ی.د. محمد محی ا‌لدین صادق) به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دلنیایی به‌ش بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان به سه‌ر پۆلێك له مامۆستایانی به‌ش دابه‌ش كرد له پای به ده‌ستهێنانی پله‌ی شایسته له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی (فیدباگی قوتابی، زانستخوازی به‌رده‌وام، هه‌گبه‌ی مامۆستا) وه‌ك ماموستایانی به توانا و لێهاتوو و سه‌ركه‌وتوو له پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی (2021/2022).
6. رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری (20/12/2022) به رێز (م.ی. نه‌وزاد اسماعیل حوسین) سمینارێكی له ژێر ناونیشانی (شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ی مندال له دیدی زانا ئه‌نرۆ) پێشكه‌ش كرد، كه تێیدا باسی له هه‌موو ئه‌و شێوازانه كرد كه له ناو كۆمه‌ڵگا په‌یڕه‌و ده‌كرێت وه تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌و شێوازانه و وه ئه‌و شێوازه‌شی باس كرد كه گرنگه و كاریگه‌ری ئه‌رینی له سه‌ر په‌روه‌رده كردن و كه‌سایه‌تی و داهاتووی مندال دروست ده‌كات.
7. ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (20/12/2022) بەڕێز (د. كازم گزال) سمینارێکی بە ناونیشانی (خۆراكی تەندروست و پەیوەندی بە تەندرووستی دەروونی) پێشکەشکرد کە تێیدا جەختی لە سەر ئەم تویژینەوانە كرد كە پەیوەندی نیوان خۆراكی تەندروست و ساغی دەروونی لای تاكەكان و بەستنەوەی بابەتەكە بە كاریگەری لایەنی فسیولوجی جەستەمان هەروەها چۆنیەتی كارلێكی هەریەك لە ژینگەی درووست و خۆراكی تەندروست لەسەر ساغی دەروونی هەرتاكێك خرانە روو، ولە کۆتایی سمینارەکەدا ئامادەبوان بە سەرنج وپرسیارەکانیان سمینارەکەیان دۆڵەمەندتر کرد .













