به‌هۆى ده‌رچوى ناوى وه‌رگيراوه‌كانى زانكۆ و په‌يمانگايه‌كان بۆ ساڵى خوێندنى 2020-2021 و خۆ ئاماده‌كرنى لايه‌نه په‌يوه‌ندى داره‌كان به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى قوتابيه خۆشه‌ويسته‌كان.
لێژنه‌ى ئاخاوتن له به‌شى فيزيك هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى كاره‌كانى لێژنه‌كه كه بريتي بوو له:
1-پشكنينى قوتابيانى تازه وه‌رگيراوان له به‌شى فيزيك له رووى تواناى ئاخاوتن و راستى و دروستى فۆنه‌تيكى زمانيان
2-يارمه‌تيدانى لێژنه‌ى پێشوازى كردنى قوتابيان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى جه‌نجاڵى و خێراكردنى كارى وه‌رگرتن.
3-پێشكه‌شكردنى زانيارى و ێنمايى خوێندن و تهندروستنى بۆ ميوانه‌كان و قوتابيه‌كان
شايانى باسه لێژنه‌كه له به‌روراى 8/11/2020 تا رۆژى ته‌واوبوونى پێشكه‌شكردن به‌رده‌وام بووه له كاره‌كانى.
لێژنه‌كه پێكهاتبوو له‌م به‌رێزانه‌ى خواره‌وه:
1-د.قاسم فوزى احمد
2-د.هيوا حمد عزيز
3-م.لانه عه‌ونى
4-م.راز وه‌لى
شايانى باسه, سه‌رۆكايه‌تى به‌شى فيزيك درێغى نه‌كرد له پێشكه‌شكردنى پێداويستى په‌راوگه و شوێنى پێويست بۆ ئاسانكردنى كارى لێژنه‌كه.
