لە چوار چێوەی بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام
(SDG )
كۆلێژی پەروەردە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئیڤێنتێكی شیعری كە تیایدا ئەزموونی پەنابەری و سەركەوتنی پیشەیی و هونەری خانمە شاعیری سەركەوتوو بەرێز (فایزە سوڵتان) وە هاوكات ناساندنی پەرتووكی شیعری بە ناونیشانی (لەسەر ئەم زەوییە میوانم) ئەنجام دەدرێت، جێگای ئاماژەیە مەراسیمەکە ڕۆژی 5شەممە کاتژمێر 10:00 بەیانی لە هۆڵی (عبداللە حداد)ی کۆلێژی پەروەردە بەڕێوە دەچێت.

