بەرواری 28-11-2023 ڕۆژی (سێشەممە) لە کارو چالاکییە وەرزشییەکانی یەکەی وەرزشی کۆلێژی پەروەردە ، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ بەڕێز(پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان) و ی .ڕاگر بەڕێز (سمیر جودت بلال ) و بەڕێز دەوەن دلێر عونی بەرپرسی نوسینگەی قوتابیانی زانستی زانکۆ سەڵاحەددین و سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە کاک یوسف بامەندی ، کۆتایی بە خولی ساڵانەی تۆپی پێی بچوکراو و تێنسی سەر مێز هات کە بۆ قوتابیان و مامۆستاو فەرمانبەران ڕێکخرابوو ، لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی بەھێزدایاری کۆتایی تۆپی پێ لە نێوان بەشی فیزیا و بەشی کوردی ئەنجامدرا بەشی کوردی بونە پاڵەوان ، لە یاری کۆتایی تێنسی سەر مێز بۆ قوتابیانی کوڕ لە نێوان قوتابی صلاح الدین لە بەشی کیمیا و عبداللە لە بەشی زمانی عربی یاریەکە کۆتایی هات ، یاری کچان بەبردنەوەی ئەڤین خان لە بەشی بایۆلۆجی بەسەر قوتابی خدیر لە بەشی ماتماتیک کۆتایی هات وە لەسەر ئاستی مامۆستایان بە بردنەوەی م.سەرباز لە بەشی بایۆلۆجی بەسەر م.مضفر لەبەشی ماتماتیک کۆتایی هات


















