بەرواری 19-2-2024 ڕۆژی (دووشەممە) لە کارو چالاکییە وەرزشییەکانی یەکەی وەرزشی کۆلێژی پەروەردە ، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ بەڕێز(پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان) و ئەندام پەرلەمانی عێراق (د.نهلە افندی ) و سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە کاک یوسف بامەندی ، کۆتایی بە خولی ساڵانەی تۆپی پێی بچوکراو و تێنسی سەر مێزهات کە بۆ قوتابیان و مامۆستاو فەرمانبەران ڕێکخرابوو ، لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی بەھێزدایاری کۆتایی تۆپی پێ لە نێوان بەشی زمانی کوردی و بەشی بایەلۆجی ئەنجامدرا لە یاریەکی بەهێز و پڕ جۆس و خرۆش بەشی زمانی کوردی توانی 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 دوو گۆڵ ببنە پاڵەوان ، لە یاری کۆتایی تێنسی سەر مێز بۆ قوتابیانی کوڕ لە نێوان قوتابی صلاح الدین احمد لە بەشی کیمیا و عبداللە ئامانج لە بەشی زمانی عربی یاریەکە کۆتایی هات بەبردنەوەی قوتابی صلاح الدین لە بەشی کیمیا لە یاری یاری کچان بەبردنەوەی ئاشنا لە بەشی ماتماتیک بەسەر قوتابی تەنیا لە بەشی بایلۆجی کۆتایی هات.








