ــــ له‌درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مان لە دەرەوەی زانکۆ بەردەوامە، بەڕێز (پ.ى.د. مهدی عباس قادر) دوو چاڵاکی جیاواز لە دەرەوەى زانکۆ ئەنجام دەدات .
چاڵاکى یەکەم له‌رۆژانی یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه به‌رواری (9، 10/2/2025)، وه چاڵاکى دووه‌م له‌ڕۆژانی سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه به‌رواری (11، 12/2/2025)بەم شێوەیەى خوارەوە:
چاڵاکى یەکەم/ بە نوێنەرایەتى سەرۆکایەتى زانکۆی سەڵاحەدین بەشدراى لە پرۆژەى هۆشیاری کۆچ و دەستراگەیشتن بە دووبارە تێکەڵکردنەوە وبەهێزکردنی تواناکان لە عێراق (MAARC)”کرد لە هەولێر لە هۆتێل شیراتۆن ئەنجام درا، کە لە لایەن وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى و هەرێم و چەند فەرمانگە و رێکخراوى تایبەت بەم بوارە رێکخرابوو.
چالاکى دووەم/ بەشدارى کردنى لە کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتى بیست و هەشتەیەمى زانکۆى (پۆلەتەکنیکی باکوور) کرد بە ناونیشانى ( معاً لمواجهة التطرف والفكر نحو فكر معتدل ومستقبل آمن) کە لە شارى موصل ئەنجام درا .
ـــ له‌درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری (10/2/2025) سێمنارێك پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز (د.سیروان ولی علی).
له‌ژێر ناونیشانی ” سروشتی ئۆتیزم “
تیایدا باسی ئەوە کرا ئۆتیزم بە سروشتی خۆی نە ئەرێنییە و نە نەرێنی (بە ڕەهایی)، بەڵکو دۆخێکی گەشەی ) وەزیفە) دەماری جیاوازە، بۆتە هۆی رێگایەکی بیرکردنەوەی جیاوازی مرۆڤ بۆ دنیا و ئینسان و ژیان) رێگایەکی جیاوازی ئیدراک و کارلێکردنە لەگەڵ دنیا (لەگەڵ خاڵی بەهێز و ئاڵنگارییەکاندا دێتەوە.هاوکات کاریگەرییەکەشی پشت بە تایبەتمەندی تاکیی و سیستەمەکانی پاڵپشتی و قبووڵکردنی دەستەجەمعی، دەبەستێت.


