لە رێککەوتی ١١/٥/٢٠٢٢ لە سەنتەری ڕۆشەنبیری زانکۆ کاتژمێر ٩ ی بەیانی بە چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کامران یونس و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەڕێزیان بۆ کاروباری زانستی پ.د. مصطفی عطار و کاروباری قوتابیان پ.د. شێروان و بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. سعید عمر و ی. ڕاگر پ.ی.د. سمیر جودت و سەرۆک بەش و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژی بەڕێز و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی خۆشەویست و بە سپۆنسەری گروپی کۆمپانیاکانی بایۆتیک وورک شۆپ و پێشانگای بابەتەکانی دێرمۆکۆزمەتیک بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
سوپاس بۆ بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاردەدەرانی بەڕێز.
سوپاس بۆ یەکە بە یەکەی ئەندامانی لێژنەکان.















