وێركشۆپی موودل بۆ گروپی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م مامۆستايانى كۆلێژی په‌روه‌رده به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان (پ.ی.د. سامان قادر مولود) مامۆستا له‌به‌شی فیزیك و (د.عبدالله حمد عزیز) مامۆستا ئه‌نجامدرا.. له‌كار و چالاكيه‌كانى زنجيره وێركشۆپی موودڵ دا دوو گروپی تر له مامۆستايانى كۆلیژی په‌روه‌رده سوودمه‌ند بوون له‌ویركشۆپه‌كه . تا ئێستا كۆی گشتى مامۆستايانى به‌شداربوو ژماره‌يان گه‌یشتۆته زیاترله 126 مامۆستا، مامۆستايان ئاشنا بوون به گرنگی موودلَ و چۆنیه‌تی كاركردن له‌سه‌ر دانانى كۆڕسهكان و سه‌رچاوه‌ی پێویست و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانى ئهكتیڤیتیهكان و كۆمه‌ڵێك زانیاری پێویست له ناو مودڵ و..، له ئيَستادا ته‌واوى مامۆستا و قوتابيانى كۆلیژه‌كه‌مان ئه‌كاونتى موودلَی تايبه‌ت به‌خۆيان هه‌یه و ڕێژه‌ى به‌كارهێنه‌رانیشی زيادبوونێكى به‌رچاوى به‌خۆ بينيوهو هه‌ر له‌زیاد بوونه ..











