لە كار و چالاكیەكانى زنجیرە ۆڕكشۆپی موودڵ دا سێ شەممە 24/12/2019 وۆڕكشۆپ بوَ گروپێكى تر لە مامۆستایانى كۆلێژى پەروەردە ئەنجام درا. تا ئێستا كۆی گشتى مامۆستایانى بەشداربوو ژمارەیان گەیشتۆتە 65 مامۆستا، ماموَستایان ئاشنا بوون بە گرینگى موودڵ و چۆنیەتى كاركردن لەسەر دانانى كۆرسەكان و سەرچاوەكان وە هەروەها چۆنیەتى ئەنجامدانى ئەكتیڤیتى لە ناو مودڵ، لەئێستادا تەواوى مامۆستا و قوتابیانى كۆلێژەكەمان ئەكاونتى موودڵ تایبەت بەخۆیان هەیە و ڕێژەى بەكارهێنەریش زیادبوونێكى بەرچاوى بەخۆ بینیوە.

