وێركشۆپی موودل بۆ چواره‌م گروپی مامۆستايانى كۆلێژی په‌روه‌رده به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (پ.د.نبیل عادل) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی زانكۆ ئه‌نجامدرا.. له‌كار و چالاكيه‌كانى زنجيره وێركشۆپی موودڵ دا ڕۆژی چوار شه‌ممه 22/1/2020 گروپيَكى تر له مامۆستايانى كۆلیژی په‌روه‌رده سوودمه‌ندبوون له‌ویركشۆپه‌كه . تا ئێستا كۆی گشتى مامۆستايانى به‌شداربوو ژماره‌يان گه‌یشتۆته 85 مامۆستا، مامۆستايان ئاشنا بوون به گرنگی موودلَ و چۆنیه‌تی كاركردن له‌سه‌ر دانانى كۆڕسهكان و سه‌رچاوه‌ی پێویست و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانى ئهكتیڤیتیهكانی ناو مودڵ، له ئيَستادا ته‌واوى مامۆستا و قوتابيانى كۆلیژه‌كه‌مان ئه‌كاونتى موودلَی تايبه‌ت به‌خۆيان هه‌یه و ڕێژه‌ى به‌كارهێنه‌رانیشی زيادبوونێكى به‌رچاوى به‌خۆ بينيوه.




