3ـــ لهدرێژهی چالاكیه زانستیهكانی بهشی پهروهردهی تایبهت، رۆژی پێنچ شهممه بهرواری (6/2/2025) بەشی پەروەردەی تایبەت/ کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم له بابەتی هەڵبژاردە (پرۆگرامی زمانەوانی دەماری – NLP) بە سەرپەرشتی مامۆستای بابەت بەڕێز(د. سیروان ولی علی) و بە ئامادەیی بەڕێز سەرۆکی بەش: (پ. ی. د. آراز حكيم رضا) و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەش کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:(د. میدیا عبدالخالق عثمان، د. سامرند حمدامین حسین، د. سمیه سامی حسن) بۆ زانکۆی دهۆک/ کۆلێژی پەروەردەی بنیات/ بەشی پەروەردەی تایبەت ئەنجامدا.
شایەنی باسە لە سەردانەکەیاندا بۆ زانکۆی دهۆک لەلایەن سەرۆکی بەشی پەروەردەی تایبەت و ژمارەیەک مامۆستای ئەو بەشە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا. دواتر لە لایەن بەڕێز: (م. ی. هەڵات محمد نێروەیی) مامۆستا لە بەشی پەروەردەی تایبەتی زانکۆی دهۆک سیمینارێکی زانستی سەبارەj بە بابەتەکانی خوێندنی هەر چوار قۆناغەکانی بەشەکەیان پێشکەش کرا و تێیدا گفتوگۆ و راگۆڕینەوە و بۆچوونەکان لەسەر سیاسەتی خوێندنی پەروەردەی تایبەت لە هەردوو زانکۆ چڕکرانەوە.
ئەوەی جێگای بایەخە لەم گەشتە زانستیەدا جگە لە سوود بینین لە ئەزموونی زانستی هەردوولا، قسە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی زانستی و هەماهەنگی زیاتر لە بوارە زانستی و پراکتیکییەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵاش کرایەوە، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستی و بەردەوامی ئەم جۆرە سەردان و پەیوەندیی و لینکە زانستیانە لە پێناو زیاتر پێشخستنی ڕەوتی زانستیی بواری پەروەردەی تایبەت و خزمەتکردنێکی زیاتری پسپۆڕان و دەرچووانی ئەم بواره و ئامادەکردنیان بەشێوەیەکی کارامە و پڕ زانست و زانیاری سەردەمیانە.
