1ـــ له درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری (22/1/2025) سێمنارێك پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز (پ. ی. د. آراز حكيم رضا).
له‌ژێر ناونیشانی ” پەیوەندی ژەهراوی – Toxic Relationship”
پێناسەی پەیوەندی ژەهراوی: پەیوەندی ژەهراوی پەیوەندییەکە لە نێوان دوو کەسدا کە لە ڕووی دەروونی، سۆزداری و هەندێک جار جەستەییەوە زیانبەخشە. لە جیاتی ئەوەی پەیوەندییەکی تەندروست و پڕ لە پشتگیری و تێگەیشتن بێت، پڕە لە گرژی، ماندووبوون و هەستی نەرێنی. پەیوەندییە ژەهراوییەکان دەکرێت لە نێوان هاوسەران، هاوڕێیان، یان تەنانەت ئەندامانی خێزان و شوێنی کاریشدا ڕووبدەن. ئەگەر تۆ لە پەیوەندییەکی ژەهراویدا دەژیت، گرنگە بیر لە دانانی سنوورێکی تەندروست یان داواکردنی یارمەتی بکەیتەوە!
نیشانەکانی پەیوەندی ژەهراوی:
ئەمانە ٢٢ تۆپ نیشانەکانی پەیوەندییەکی ژەهراوین: (هەست بە بێڕێزی دەکەیت، پێداویستییەکانت جێبەجێ ناکرێن، هەردووکتان کێشەتان هەیە لە پەیوەندیکردندا، هەست ناکەیت ئازادیت هەیە بۆ ژیانکردن بە سەربەخۆیی (کۆنترۆڵکردن)، ناهاوسەنگی لە هەوڵدان، بەخشینت لە وەرگرتن کەمتر دەبێت، لایەنێک کار بۆ پاراستنی پەیوەندییەکە دەکات، بەڵام لایەنەکەی تر هیچ هەوڵێک نادات، هەست بە نرخی خۆت ناکەیت، خۆت لە دۆخێکی سەرسوڕماو دەبینیتەوە (کە بیر دەکەیتەوە ئایا ئەوت خۆش دەوێت یان تەنها سەرنجی ڕاکێشاوی!)، ڕق لە هاوبەشەکەت هەڵدەگریت، یەکێک یان هەردووکتان توندوتیژی ناڕاستەوخۆ بەکاردەهێنن، متمانە بە خۆبوونت لە داڕمان دایە، هەست دەکەیت هێرشت دەکرێتە سەر و پشتگیری ناکرێیت، شێوازی خەوتن و نانخواردنت گۆڕاوە، هەست بە خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ دەکەیت، خراپترین تایبەتمەندییەکانی یەکتری دەردەخەن، هەست دەکەیت لەسەر توێکڵی هێلکە دەڕۆیت لەگەڵ کەسی بەرامبەردا، هەستەکانت لە پلەی دووەمدان لە دوای هەستەکانی ئەوەوە، هەست بە گازلایت – Gaslight و دەستکاریکردن – Manipulat دەکەیت، لەڕووی سۆزداری و دەروونییەوە هەست بە باشی ناکەیت لە تەنیشتیانەوە، هەست بە تەنیایی دەکەیت لە پەیوەندییەکەدا کاتێک پێکەوەن، هەستکردن بە ئیرەیی بە شێوەیەکی نائاسایی و نەمانی متمانە، هەست دەکەیت بەرپرسیاریت لە خۆشبەختی ئەوان، ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی، سۆزداری، دەروونی یان سێکسی دەبیتەوە).
مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندی ژەهراوی: بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییە ژەهراوییەکان، پێویستە لەپێشینەی تۆ پاراستنی تەندروستی دەروونی و سۆزداریت بێت. ئەمانە هەنگاوەکانن کە یارمەتیت دەدەن:
v ناسینەوەی پەیوەندی ژەهراوی.
v دیاریکردنی سنوورەکان بە ڕوونی.
v پەیوەندی کردن بە ڕاشکاوی.
v پاراستنی خۆت لە دەستکاری.
v داواکردنی پشتگیری.
2ــــــ له‌درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری (27/1/2025) سێمنارێك پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز (د.دارا مشیر ابراهیم).
له‌ژێر ناونیشانی ” ڕاستیه سه‌رنج ڕاكێشه‌كان له ده‌روون ناسیدا “
كه له سیمناره‌كه جه‌خت كرایه سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه:
1) پیسبوونی هه‌وا زیانێكی به‌رچاو به مێشكمان ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك ته‌نها سییه‌كانمان.
2) ئه‌گه‌ر پلانی ” ب ” هەبێت ئەوا پلانی ” أ ” مان کەمتر کار دەکات.
3) ئێمە زیاتر گرنگی بە تاکە کەسێک دەدەین نەک کارەساتی گەورە.
4) بابەتى دڵخوازى ئێمە خۆمانین.
5) هەمیشە، هەمیشە، هەمیشە کێشەیەک دەدۆزینەوە.
6) پیاوانى دەروونی مەیلیان هەیە ڕیزبەندییەکى بەرزتر لەسەرنج ڕاکێشى لەلایەن ژنانەوە وەربگرن.
7) هەمان ناوچەکانى مێشک لەکاتى ئەزموونە ئازار بەخشەکانى کۆمەڵایەتی و جەستەیی چالاک دەبن لە ئەنجامدا ئەزموونى ئازار بەخشى زۆر هاوشێوە.
8) خۆشبەختى درمییە و خەم و پەژارەش هەروا.
3ـــ له‌درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری (29/1/2025) سێمنارێك پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز (م.ڤیان ستار مهدی).
له‌ژێر ناونیشانی ” واتا نەرێنییەکانی زمانی جەستە”
شیعری ئومەوی وەک نموونە: ئەم بابەتە باس لە واتا نەرێنییەکانی زمانی جەستە دەکات، کە خۆی لە دوو واتای دابەزینی کۆمەڵایەتی و ترس‌دا بینیەوە، ئەم دوو واتایە بە ئاماژەدان بە نموونەی جۆراوجۆری شیعری ئومەوییەکان باس کران ، کە مامەڵەی لەگەڵ دەربڕینی شاعیران بۆ زمانی جەستەیان و جەستەی ئەوانی دیکە دەکرد , بۆ ئەوەی لە ڕێگەی جەستەوە هەستەکانیان دەرببڕن نەک زمانی قسەکردن.
4ـــ له‌درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، رۆژی پێنچ شه‌ممه به‌رواری (30/1/2025)
، بەشی پەروەردەی تایبەت سیمپۆزیۆمێکی بۆ ژمارەیەک قوتابی سازدا تایبەت.
له‌ژێر ناونیشانی ” بە که‌لتوركردنی خوێندنەوە “. لەسەر ئاستی کۆلێژی پەروەردە .
سیمپۆزیۆمەکە بە سەرپەرشتی د. سیروان ولی علی . بە بەشداری قوتابیان : هێلین رحمن و رەحیمە ئەمیر قوتابیانی بەشی پەروەردەی تایبەت و هاودەنگ سەباح قوتابی بەشی کوردی و ماهیر ئیدریس قوتابی بەشی کیمیا ، تیایدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندی نێوان مرۆڤ و کتێب و ئەزموونی هەریەکەیان لە خوێندنەوەی کتێب و چۆنیەتی بە کولتورکردنەوەی خوێندنەوە کرا .












