ڕۆژى چوارشەمە ١٥/ ١/ ٢٠٢٥ کاتژمێر (١١:٣٠) ى بەیانى لە هۆڵى (K1) کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى بەشەکەمان بەئامادەبوونی سەرۆکی بەش بەرێز پ.ی.د ڕێبوار محمد سازکرا، سەبارەت بە (ڕێنماییە نوێیەکان، کێشە و گرفتەکانى کۆڕسى یەکەم، پلانى خوێندنى کۆرسى دووەم، کێشەى نصاب و بەشینەوەى وانەکان، دانانى خشتەى وانەکان، هەندێک پرس و ئاریشەى زانستى بەردەم بەشەکەمان)
رۆژی یەکشه ممه بەرواری ١٩ / ١ / ٢٠٢٥
دەستپێکی تاقی کردنەوەی خوولی یەکەمی قۆناغی یەك لە خوێندنی بەیانیان وئێواران بەشەکەمان بەرێوەچوو..
رۆژی سێشەممە و چوارشەممەو پێنج شەممە بە رواری ٢١-٢٢-٢٣/ ١ / ٢٠٢٥ پڕۆسەی هە ڵسەنگاندنی یەکەم بۆ پرۆژەی توێژینەوەی قۆناغی چوارەم ئەنجامدرا لەلایەن مامۆستایانی بەرێزی بەشەکەمان ، بۆ زانین و بەدواچوونی کارەکانیان لەباسەکانیان ودانانی نمرە بۆیان.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ /١ /٢٠٢٥ نمایشی پۆستەری قۆناغی یەکەم ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی بەرێز “پ.ی.د.مازن عبدلغالق عثمان” ڕاگری کۆلیژی پەروەردە و بەرێز “پ.ی.د. ریبوار محمد ملازادە “سەرۆکی بەشی زمانی کوردی و مامۆستای بابەت د سەرکەوت سعدی و لیژنەی هەڵسەنگاندن م.سامان احمد و م.کارزان عبداللە ، نمایشی پۆستەری قوتابیانی قۆناغی یەکەمی ئێواران بەڕێوەچوو بەشێوەیەکی زۆر زانستیانە گفتوگۆ و سەرنج لەبارەی بابەتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.. هەر سەرکەوتوو بن قوتابیانی ئازیزمان.
نمایشی پۆستەری قۆناغی یەکەم
ئەمرۆ بەئامادەبونی بەرێز بەرێز “پ.ی.د. ریبوار محمد ملازادە “سەرۆکی بەشی زمانی کوردی و مامۆستایانی بەشی زمانی کوردی و لیژنەی هەڵسەنگاندن، نمایشی پۆستەری قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەریوەچوو بەشێوەیەکی زۆر زانستیانە گفتوگۆ و سەرنج لەبارەی بابەتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.. سوپاس بۆ کاک د.سەرکەوت سعدی مامۆستای بابەت ، هەر سەرکەوتوو بن قوتابیانی ئازیزمان.








