چالاکیەکانی مانگی ٤ی بەشی ماتماتیک May 3, 2023 Category: mathematics Leave a comment يەكەمڕۆژی سێشەممە بەرواری ٤ – ٤ -۲۰۲٣ کاتژمێر ۱ ی نیوەڕۆ مامۆستا رمضان علی سیمینارێکی بەناونیشانیNew computer technologyبۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا، تێیدا شێوازو جۆرەکانی کۆمپیوتەری پێشکەوتوو و تایبەتمەندی ڕام و میمۆریان و خێراییەکانیان خرایەڕوو.دووەمڕۆژی سێشەممە بەرواری ١١ – ٤ -۲۰۲٣ کاتژمێر ۱ ی نیوەڕۆ پ.ی.د سعید محمد نوری سیمینارێکی بەناونیشانی“بۆچی زانیاریەکانمان لە بیر دەچێتەوە؟”بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا، تێیدا هۆکارەکانی لەبیر چونەوەی زانیاری و چۆنیەتی بەهێزکرنی یادگا روونکرایەوە.سێیەمڕۆژی سێشەممە بەرواری ۱۸ – ٤ -۲۰۲٣ کاتژمێر ۱ ی نیوەڕۆ پ.ی.د سعید محمد نوری سیمینارێکی بەناونیشانی“دەستنیشانکردنی بیرکردنەوەی نادروست”بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا، تێیدا شێوازەکانی بیرکردنەوە و تایبەتمەندیە کەسیەکان و چۆنیەتی ناسینەوەی بیرکردنەوەی نادروست خرایە بەرباس و ڕوونکرایەوە.چوارەمڕۆژی یەکشەمە ٣٠ – ٤ – ٢٠٢٣ لە کاتژمێر ١٠ بەرێز د.هۆگر محمد یاسین سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا دەربارەی FIFA World Rankingتێیدا شێوازی پۆلێنکردنی هەلبژادەکانی فیفا لە ڕێگەی هاوکێشەی بیرکاری و چۆنیەتی ژماردنی خاڵەکان لەپاڵەوانیەتی و یاریە دۆستانەکان ڕونکرایەوە.پێنجەمتاوتوێکردنی کۆتایی پڕۆژەی توێژینەوەکانی قوتابیانی قۆناغی چوارەم ئەنجام دراو توێژینەوەی قوتابی هاجر محسن حسن لەژێر سەرپەرشتی مامۆستا هێمن عبدالکریم احمد بەباشترین توێژینەوەی بەشی ماتماتیک دیاریکرا.شەشەملە بەرواری ٢٥-٤ لەژێرچاودێری بەرێز سەرۆکی بەش و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە قوتابیان و مامۆستایانی بەشی ماتماتیک،نمایشکردن و هەڵسەنگاندنی پۆستەری پڕۆژەی توێژینەوەکانی قۆناغی چوارو قۆناغی یەک بۆ بابە تی خیبرەی ئەکادیمی ئەنجامدرا تێیدا باشترینەکان لە هەردوو قۆناغ دیاریکران لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنی پۆستەرەکانی بەشی ماتماتیک کە بریتی بوون لەپ.ی.د.نیشتیمان نورالدین سلێمانپ.ی.د صنعان محمد صالح خسرۆم.ئیڤان دلێر علی باشترینەکان بەم شێوەیە بوون پۆستەری قوتابی بەهەشت رزگار محمد امین بەسەرپەرشتی پ.ی.د رشاد رشیدحاجی وەک باشترین پۆستەری قۆناغی چوارەمی بەشی ماتماتیک دیاری کرا.پۆستەری قوتابیان“ڕانیاشێرزاد+ لەنجەجەلال + ئیلاف داود +ساراسعید + ئیمان یاسین”لەژێر سەرپەرشتی دکتۆرە ئاوازکاکەم و مامۆستا سعدیە زرار بەباشترین پۆستەری قۆناغی یەکەمی بەشی ماتماتیک هەلبژێردران.