یەکەم:
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١/٨ لێژنەی زانستی و خوێندنی باڵای بەش چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنیان ئەنجام دا لەگەڵ مامۆستایان و معیدە بەڕێزەکان کە خوازیاری مۆڵەتی خوێندنن بۆ خوێندنی ماستەرو دکتۆرا.
دووەم:
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۱۰-۱-۲۰۲۳ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ پ.ی.د.ئیڤان صبحی لطیف سیمینارێکی بەناونیشانی
An algorithm for finding an optimal Chinese postman route
بۆ مامۆستایانی بەش ئەنجام دا کە تێیدا بەچەند نمونەیەک شێوازی شیکارکردنی ئەو ڕێگا زانستیە و سوود و جێبەجێکردنەکانی لەبواری ژیانی رۆژانە خستەڕوو.
سێیەم:
ڕۆژی دووشەمە رێکەوتی ۱٦-۱-۲۰۲۳
سەرۆکی بەشی ماتماتیک بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشی بەمامۆستایانی سەرکەوتوو بەپلەی شایستە لەدلنیای جۆری کەسوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆیان پێبەخشرابوو. شایەنی وتنە زۆربەی مامۆستایانی بەش گەیشتبوون بەوپلەو سوپاس و پێزانینەی سەرۆکی زانکۆ.
چوارەم:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧-۱۰-۲۰۲۳ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ پ.ی.د.ئیڤان صبعی لطیف
سیمینارێکی بۆمامۆستایانی بەش ئەنجام دا دەربارەی دواین رێنمایەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی.
رۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ١٩-١-٢٠٢٣ قوتابیانی بەشی ماتماتیک کۆبوونەوەیەکی رێزلێنان و سوپاس و پێزانینیان بۆ سەرۆکی بەشی ماتماتیک و مامۆستایانی بەش رێکخست بەرامبەر ئەوهەوڵە زۆرەی داویانە بۆ فێرکردنیان و پێشخستنی ئاستی زانستی قوتابیان.








