چالاکی یەکانی بەشی بایۆلۆجی لە مانگی نیسان
1. سیمینار بە ناونیشانی
Effect of diet on Pararsitic disease
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٢کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی لە بەشی بایۆلۆجی د. خضر نيازى سيمينارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
(Effect of diet on Pararsitic disease)
کە تێدا باسی چۆنیەتی بەکارهێنانی خۆراکی کرد لە برەودان بەتەندروستی مرۆڤ و کۆئەندامی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیە مشەخۆریەکان بەشێوەیەکی گشتی ، دواتر سیمنارەکە دەوڵەمەندتر کرا بە پرسیاری ئامادەبووان.
_______________
2. سیمیناری ڕێنماییەکانی دڵنیایی جۆری
ڕۆژی پێنج شەممە ڕیکەوتی 5/2/2022 (د. سەروەر نوزاد جعفر)، وێبینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی (ڕێنماییەکانی دڵنیایی جۆری) بۆ مامۆستایانی بەشی بایۆلۆجی، کە تێیدا ڕینماییە گشتی و نوێکانی دڵنیایی جۆری بۆ مامۆستایان ڕوونکردەوە
_______________
3. سیمینار بە ناونیشانی
Discriminant Analysis
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 18/4/2022 کاتژمێر 10:30 لە بەشی بایۆلۆجی (د. طارق حمەکریم )سيمينارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
( Discriminant Analysis)
، بابەتێکی گرنگە لە بواری ئامار و بەکارهێنانی ئامار بۆ توێژینەوەی زانستی کە بەشێکی گرنگ و سەرەکی یە لە گشت توێژینەوەیەک بە تایبەتی توێژینەوەی بایۆلۆجی، لە کۆتاییدا سەرۆکی بەش بروانامەی ڕیزلێنانی بەخشیە پێشکەشکار و سوپاسی ئەرکی بەڕیزیانی کرد.




