- رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری (4/2/2025) به رێز (م. یاسر بكر غه‌ریب) سمینارێكی له ژێر ناونیشانی (ماده‌ی هۆشبه‌ر چیه) پێشكه‌ش كرد، كه تێیدا کاریگەرییە خراپەکانی ماددەی هۆشبەری خسته‌روو كه بریتی بوون له كاریگه‌ری ده‌روونی و كۆمه‌لایه‌تی و جه‌سته‌یی، هه‌روه‌ها باسی جۆرە باوەکانی ماددەی هۆشبەری باس كرد،له كۆتاییدا به به‌شداری و پرسیاری مامۆستاكان سمیناره‌كه زیاتر ده‌وله‌مه‌ند كرا.
- له رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ( 4/2/2025) سمیناریك پیشكه‌ش كرا له لایه‌ن (پ.ی.د.دیار محی ا‌لدین صادق) له به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی به ناونیشانی (ساندرۆمى میزوفۆنیا ) واتە هەستیارى بۆ دەنگەکان) كه شڵەژانیکى دەمارى نیگەتیڤه و دەر ئەنجامەکانى لە دەروونى تاک دەردەکەویت … بەتایبەتى دەنگى دەم لەکاتى نان خواردن یان دەنگى لووت لەکاتى هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا و هەناسەدان و کۆککە تەنانەت دەنگە دەنگى کلیل و جیکەجیکى پێنووس … قاچ جوڵاندن و دەنگى چاپى مۆبایل و نینۆک قرتاندن .. ئەم ساندرۆمە لە منداڵیەوە هەستى پێ دەکریت … بەلام تا کۆتایی ژیان هەستیارى پێ دروست دەبیت .. و بەتایبەتى کاریگەرى سلبى دەبیت لە گۆرینى میزاج و مۆدى تاک بۆ تاکیکى باد- سلبى میزاج و تووڕە بوون . و زۆربەى توێژینەوەکان دەیسڵمێنن کە هۆکارى سەرەکى بۆماوەیەى و ئیلتهاباتى سیستەمى دەنگى ناو گۆێ ى مرۆڤە …. و ڕێژەى بڵاوبونەوەى لەنیو خەلکى لەنێوان ( ٤ – ٥ % ) یە و لەهەندێ توێژینەوەى تر ئەم ڕێژەیە دەگاتە ( ١٠ % ) وچارەسەریەکانى تا ئیستا زۆر کەم و بەربڵاو نیە ، بەڵکو تەنها لەچەند خاڵیک خۆى دەبینتەوە وەک دوورکەوتنەوە لە سەچاوەى دەنگە بێزار کەرەکە .. و جێ هێشتنى شوێنەکە . یان بەکار هێنانى هێدڤۆنى دەنگى و گوێ گرتن بە هیواشى لە موزیک …هەروەک چارەسەرى سروشتى و ڕەفتارى بۆ کەسى هەستیار بەوەى گوێ لە دەنگى خۆش و موژدە بەخش بگریت تا لە هەستیاریەکەى کەمتر بکاتەوە .
- له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی مامۆستایانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی رۆژی چوارشه‌ممه ریكه‌وتی (5/2/2025) به چاودێری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین- هه‌ولێر (پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمد) سمپۆزیۆمی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له شوێنی كار به رێوه‌چوو كه تێیدا هه‌ردوو مامۆستایانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی (د.نوزاد اسماعیل حسێن) به پانێلێك له ژێر ناونیشانی گرنگی ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی ده‌روونی بۆ تاك وكۆمه‌ڵگا، و (م.ی.ئاریان حسێن دزه‌یی) به پانێلێك له ژێر ناونیشانی گرنگی په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی به‌شدار بوون.
- له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی رۆژی دووشه‌ممه ریكه‌وتی (6/2/2025) قوتابیانی قۆناغی چوار ( ابراهیم عوزیر- شەهین خضر – هەردی علی) به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (د.تانیە وصفی عبدالله) سمینارێكیان له ژێر ناونیشانی (ئه‌ته‌كێتی قوتابی زانكۆ) بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی رێنمایی پێشكه‌ش كرد كه تێیدا پێناسه‌ی ئه‌ته‌كێتیان به‌و شێوازه كرد كه بریتیە لە ڕەفتار و نواندنێكی زۆر جوان،هەروەها ڕێز لەخۆگرتن و ڕێز لەخەلك گرتن ومامەڵەكردنی جوان لەگەڵیاندا،هەروەها هونەری خەسڵەتە بەرزوپەسەندەكانە، ئەگەر بە بەرپرسیارێتییەوە بروانینە دەوروبەر وبزانین ئەوەی بۆخۆم بێزاركەرە بۆخەڵكیش بەوشێوەیەیە كەواتە دەكرێت بێ ئەوەی هیچ وانەیەكمان لەسەر ئەتەكێت خوێندبێت كەسێكی بەئەتەكێت بین،هەروەها هونەرەكانی ئەتەكێت جۆراوجۆرن ،وەكو هونەری ئەتەكێتی قسە و گفتوگۆ،ئەتەكێتی جل و بەرگ،ئەتەكێتی بۆنە و ئاهەنگ وكۆبونەوە وچاوپێكەوتنە رەسمی وكۆمەلایەتیەكان.
- له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام رۆژی دووشه‌ممه (10/2/2025) وێرکشۆپێك له ژێر ناونیشانی (کوالێتی ئەشورانس و فێربوونی بەردەوام) له لایه‌ن هه‌ردوو به‌رێزان مامۆستایانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی (پ.ی.د. شەوبۆ شمس ا‌لدین سلێمان) و (پ.ی.د دیار محی ا‌لدین جباری) ئه‌نجامدرا له هۆڵی (د.عبدالله حداد) لە کۆلێژی په‌روه‌رده، بە بەشداری مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین.
- رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری (17/2/2025) به رێز (م.ی. ئاریان حسێن سلێمان) سمینارێكی له سه‌ر بابه‌تی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له سه‌ر مار پێوه‌دان به‌تایبه‌ت له كاتی سه‌ردانی شوێنهگهشتیهرییهكان و دووربوون له بنكه‌ی ته‌ندروستی چۆن خۆمان له حاله‌تی نه‌خوازراو بپارێزین، كه تێیدا پێناسه‌ی مارپێوه‌دان و كاریگه‌ری ژه‌هری مار و نیشانه‌كانی مار پێوه‌دانی باس كرد و هه‌ندێك فریاگوزاری مارپێوهدانی خسته روو كه بریتی بوون له:
شوێنی پێوه‌دانه‌كه ده‌ست نیشان بكه.
هه‌وڵ بده جۆری ماره‌كه دیاری بكه
هه‌تا ئه‌توانی له سه‌ر خۆبه وه كه‌سی پێوه‌دراو هێوربكهرهوه ده‌نگه ده‌نگ و شڵه‌ژانی لێ دوور بخه‌ره‌وه،چونكه به‌وه زیاتر ئه‌ترسێ وه به‌مه‌ش لێدانی دڵی زیاتر ئه‌بێت و خێراتر ژه‌هره‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه و مه‌ترسی زیاتر ئه‌بێ له سه‌ر ژیانی.
تا ئه‌توانی شوێنی پێوه‌دانه‌كه و كه‌سه‌كه مهجوڵێنهوه شوێنی پێوه‌دانه‌كه نزمتر له ئاستی دڵ ڕابگره و به‌رزی مه‌كه‌ره‌وه.
هه‌ر چییه‌ك له ئه‌نگوستیله‌و سه‌عات و بازنی لێ دوور بكه‌ره‌وه چونكه ئاوسانی زیاتر ئه‌بێت.
به ئاو یان دیتوڵ و پارچه په‌رۆكی پاك شوێنی مارپێوهدانهكه پاك بكه‌ره‌وه به‌ڵام به هێمنی ئه‌وه بكه و شوێنه‌كه ببه‌سته‌وه به‌ڵام به توندی نا.
- له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام كۆلێژی په‌روه‌رده له رێگای به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی به ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی په‌روه‌رده به‌رێز (پ.ی.د. مازن عبدالخالق عثمان) وسەڕۆکی بەشی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی به‌رێز (پ.ی.د.ولید خالد بابان) هه‌ستان به ئه‌نجامدانی خولێكی دوو رۆژه بۆ گشت مامۆستایان وقوتابیانی خوێندنی باڵا به ناونیشانی (زیره‌كی ده‌ستكرد له گه‌شه‌پێدان) كه له لایه‌ن (د.بڕوا عبدالرحمن ابوبكر) به‌رێوه‌چوو له رۆژانی (13/2/2025 – 20/2/2025) له هۆلی (د.حكمت) له كۆتایی خوله‌كه بڕوانامه‌ی رێزلێنان له لایه‌ن سه‌رۆكی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی به‌خشرایه به‌رێز (د. بڕوا عبدالرحمن ابوبكر) ده‌ستخۆشی له به‌رێزیان ده‌كه‌ین و به هیوای به‌رده‌وامی له‌م جۆره خوله به‌سودانه .
- له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام كۆلێژی په‌روه‌رده له رێگای به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی له رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ( 19/2/2025) بەرێوەبەرایەتی تەندروستی وسەلامەتی زانکۆی سەلاحەددین بە هاوکاری (رێکخراوی کۆمەڵەیی پێکەوەیی بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە) و لێژنەی (تەندروستی و سەلامەتی بەشی رێنمایی) هەڵسان بە ئەنجامدانی خولێک بۆ قوتابیە کچەکانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشی رێنمایی پەروەدەیی ودەروونی کە خولەکە تایبەت بوو بە هۆشیاری تەندروستی کە تیایدا کۆمەڵێک زانیاری بە سوودیان گەیاند بە قوتابیەکان و لەکۆتایی خولەکەش سوپاس و پێ‌زانین بەخشرا بە ستافی رێکخراوەکە.
- له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی رۆژی پێنجشه‌ممه ریكه‌وتی (20/2/2025) قوتابیانی قۆناغی یه‌ك ( ڤان کاوان – زەکریا نەهرۆ- مصطفی محمد) به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (د.تانیە وصفی عبدالله) سمینارێكیان له ژێر ناونیشانی (متمانه به‌خۆ بوون) بۆ قوتابیانی پۆلی دوازده‌ی قوتابخانه‌ی (لالاڤی كچان) پێشكه‌ش كرد كه تێیدا پێناسه‌ی ئه‌ته‌كێتیان به‌و شێوازه كرد كه بریتیە لە باوەڕ بوون بە تواناکان و خاسیەتە کەسیەکان بێ ئەوەی خۆت بە بەرز یان نزم بزانیت واتا نە ترسان بۆ بەردەوام بوون بۆ گەیشتن بە خەون و ئاواتەکانت مرۆڤی متمانە بەخۆبوو دەگاتە بەرزرترین ئاستەکان وه قوتابیه‌كانیان هاندا بۆ ئه‌وه‌ی لە ژیاندا (مەترسن و بەردەوام بن ).
- له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی رۆژی پێنجشه‌ممه ریكه‌وتی (20/2/2025) قوتابیانی قۆناغی سێیه‌م ( پەیام همزە-هشۆخان سلێمان- اسعد فضل) به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (د.تانیە وصفی عبدالله) سمینارێكیان له ژێر ناونیشانی (زیانەکانی ئالودەبوون بە ئامێرە ئەلکترۆنیەکان) بۆ قوتابیانی (قوتابخانەی کینگی ئەهلی) پێشكه‌ش كرد كه تێیدا بە شێوەیەکی گشت


































