گه‌شتێكى زانستى بۆ قوتابيانى به‌شى فيزيك – قۆناغى دووه‌م
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له رۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 01/03/2022 گه‌شتێكى زانستى و رۆشه‌نبيرى ئه‌نجامدرا بۆ قوتابيانى قۆناغى سێ يهم له به‌شى فيزيك دا.
گه‌شته‌كه بريتى بوو له سه‌ردانيكردنى قۆناغى دووه‌م بۆ (مۆزه‌خانه‌ى شارستانى هه‌ولێر) به مه‌به‌ستى ئاشنابوونى به مێژووى شارستانى هه‌ولێر و كوردستان. به‌رێز (احمد و صابر حسن) كه فهرمانبههر له مۆزه‌خانه, رێپيشاندهرى قوتابيه‌كانى كرد بۆ روونكردنه‌وه‌ى به‌شه‌كان و پێكهاته‌ى مۆزه‌خانه‌كه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ر و کارمه‌ندانی موزه‌خانه به گه‌رمی پێشوازیان له ماموستا و قوتابیانی به‌شه‌که‌مانیان کرد و قوتابیان له نزیکه‌وه توانیان هه‌موو به‌شه‌کانی موزه‌خانه به‌سه‌ر بکه‌ن.
لە کۆتایی سه‌ردانه‌كه, قووتابیەکان چه‌ند وێنه‌يه‌كى ياده‌وه‌ريان گرت. شايه‌نى باسه كه ئه‌م سه‌ردانه به پاڵپشتى سه‌رۆكى به‌شى فيزيك (پ.ى.د. رشاد حسن محمود) و به سه‌رپه‌رشتى (, د.گلاره فؤاد حسن, م. ڕاز ولی علی, م. لانە عونی پیر خضر, م.عثمان, م.هێمن و م.محمد) ئه‌نجام درا
—————————————————————————————————————————————-
گه‌شتێكى زانستى بۆ قوتابيانى به‌شى فيزيك – قۆناغى دووه‌م
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له رۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 01/03/2022 گه‌شتێكى زانستى و رۆشه‌نبيرى ئه‌نجامدرا بۆ قوتابيانى قۆناغى سێ يهم له به‌شى فيزيك دا.
گه‌شته‌كه بريتى بوو له سه‌ردانيكردنى قۆناغى سێ يهم بۆ كۆلێژى زانست (به‌شى فيزيك) به مه‌به‌ستى ئاشنابوونى قوتابيه‌كانى به تاقيگه‌ى زانستى و سوودوه‌رگرتن له ئامێره‌كانى زانستى هاوچه‌رخى ئه‌م كۆلێژى, مامۆستايهكانى كۆلێژى زانست زۆر به گه‌رمى پێشوازيان له قوتابيه خۆشهويستهكانيان كرد و درێغيان نه‌كرد له روونكردنه‌وه‌ى هه‌ر پرسيارێك كه ئاراسته‌يان كرا. ڕاگرايه‌تى كۆلێژى په‌روه‌رده و به‌شى فيزيك به‌تايبه‌تى زۆر سوپاسى راگرايه‌تى كۆلێژى زانست كرد و به‌تايبه‌تى مامۆستاى به‌شه‌كان. له دوای ته‌واو بوونی گه‌شته‌که, مامۆستا و قوتابیان هه‌ر له باخچه‌ی به‌شی فیزیک کولیژی زانست گفتوگۆی گرنگيان ئه‌نجامدا.
سه‌رۆكايه‌تى به‌شى فيزيك زۆر سوپاسى (د. محمد عیسی, د. گۆران محمد خليل, د. اديب عمر جافر محمود و محمد عیسی حسین) ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ههماههنگيهى ئه‌نجاميان دا.
لە کۆتایی سه‌ردانه‌كه, قووتابیەکان چه‌ند ێنهيهكى ياده‌وه‌ريان گرت. شايه‌نى باسه كه ئه‌م سه‌ردانه به سه‌رپه‌رشتى (, د.گلاره فؤاد حسن, م. ڕاز ولی علی, م. لانە عونی پیر خضر , م.عثمان, م.هێمن و م.محمد) ئه‌نجام درا
——————–
.






