“شارستانيه‌تێكى زيره‌كى شاراوه له‌ناخى هێلكه‌ى ئاژه‌ڵى ئيگواناى ده‌ريايى “
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له رۆژى يه‌ك شه‌ممه به‌روارى 02/10/2022, لێژنەی سیمیناری بەش سيمينارێكيان رێكخست كه له‌لايه‌ن بەڕێز (پ.د.علي طالب محمد)
پێشکەش کرا بە ناونیشانی
(Mysterious Intelligent Civilization Inside the Egg of Marine Iguana).
بابه‌تى سيميناره‌كه په‌يوه‌ندار بوو شيكردنه‌وه‌ى زلاياريه‌كانى هێلكه‌يه‌كى كۆنى ئاژه‌ڵى ئيگوانا له رووى زانستى فيزيكى, بايۆلۆژى و كيميايى و روونكردنه‌وه‌ى زانياريه‌كان به پێ ى ئامێرى شيكردنه‌وه‌ى سه‌رده‌ميانه و دياريكردنى گرنگترين ده‌ستكه‌وته زلنستيهكانى ئه‌م پرۆسێسه.
بەژدابووان پرسیارەکانیان بابەتی سیمینارەکەیان دەولەمەند تر کرد. و له كۆتايى د, لێژنه‌ى سيمينار به بروانامهيهك سوپاسى پێشكه‌شكارى به‌رێزيان كرد
خه‌ڵات كردنى سێ يه‌كه‌مه‌كانى به‌شى فيزيك
له رۆژى دووشه‌ممه به‌روارى 10/10/2022 و له هۆڵى د.عبدالله حداد و به چاودێرى به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ (پ.ی.د. سعید عمر ابراهیم) و به‌رێز سه‌رۆكى به‌شى فيزيك (پ.ی.د. رشاد حسن محمود), لێژنه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌شى فيزيك هه‌ڵسا به خه‌ڵاتكردنى سێ يه‌كه‌مه‌كانى گشت قۆناغه‌كانى به‌شى فيزيك به قه‌ڵغانى رێزگرتن و بروانامه‌ى رێزلێنان بۆ پۆلێك له قوتابيه خۆشه‌ويسته‌كانى وه‌ك به‌شێك له رێزگرتن و هاندانى قوتابيان و بهرزكردنى جۆش و خرۆشى گشت قوتابيه‌كان بۆ هه‌وڵى زياتر له خوێندن و فێربوون بۆ ئه‌وه‌ى ببن به مامۆستاى سه‌ركه‌وتووى دوارۆژ بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردستان
كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ قوتابيانى پۆلى چوار بۆ بابه‌تى ڕاهێنان و بينينى وانه‌ووتنه‌وه
له رۆژى چوارشه‌ممه به‌روارى 12/10/2022 و له هۆڵى خوێندنى ژمارى 11 و له كاژێر 9ى به‌يانى و به چاودێرى سه‌رۆكى به‌شى فيزيك (پ.ی.د. رشاد حسن محمود), لێژنه‌ى ڕاهێنان و بينينى وانه‌ووتنه‌وه‌ى به‌شى فيزيك هه‌ڵسا به رێكخستنى سيمينارێك له‌لايه‌ن مامۆستاى به‌شى بايۆلۆژى به‌رێز (پ.ی.د. کریم رحمان حمد) به مه‌به‌ستى روونكردنه‌وه‌ى پێداويستيه‌كانى ڕاهێنان و بينين له قوتابخانه‌كان و له كۆتايى دا به‌شى فيزيك هه‌ڵسا به سوپاسگوزارى كردنى ناوبراو و دواتر نووسراوى ده‌ستبه‌كاربوون درا به گشت قوتابيه راهێنه‌ره‌كانى به‌شى فيزيك و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ كرا.
خه‌ڵاتكردنى قوتابيه‌ك كه هه‌موو قورئانى پيرۆزى له‌به‌ركردووه
له رۆژى سێشه‌ممه به‌روارى 11/10/2022 و له هۆڵى خوێندنى ژماره (9), لێژنه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى به‌شى فيزيك هه‌ڵسان به خه‌ڵاتكردنى قوتابى ليهاتوو قۆناغى دووه‌م به‌ناوى (سیما عبدالمجید حمدامین) به‌بۆنه‌ى له‌به‌ركردنى ته‌واوى قورئانى پيرۆز له‌گه‌ڵ زياتر له 700 له فه‌رمووده پيرۆز و به‌نرخه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ).
قوتابي ناوبراو جێگاى رێز و ستايشى گشت قوتابى و مامۆستايهكانى به‌شى فيزيكه كه جگه له تواناى له‌به‌ركردنى قورئاني پيرۆز و ژماره‌يه‌كى زۆرى فه‌رموده, قوتابيه‌كى زۆر به‌رێز و زيره‌كه و له قوتابيه يه‌كه‌مه‌كانى قۆناغهكهيه.
سه‌رۆكى به‌ش ووته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد له كاتى خه‌ڵاتكردنى قوتابى ناوبرا و تيايدا دڵخۆشى خۆى و ته‌واوى ستاف و قوتابيانى به‌شى دووباره كرده‌وه و هيواخوازى خۆى ده‌ربرى كه ئه‌م قوتابيه ببێته نمونه‌يه‌ك بۆ هه‌موو قوتابيه‌كان له رووى توانا و ره‌وشتى به‌رز و لێهاتووى.
چاڵاكيهكانى هه‌ردوو لێژنه‌ى ئاخاوتن و پێشوازى له به‌شى فيزيك
له رۆژى دووشه‌ممه به‌روارى 18/10/2022 تا رۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 27/10/2022 و له تاقيگه‌ى ميكانيك, هه‌ر دوو لێژنه‌ى ئاخاوتن و پێشوازيكردن هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى چاڵاكيهكانيان به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى قوتابيه وهرگيراوهكان (ئاسايي و پاراڵێڵ) بۆ ساڵى خوێندنى 2022-2023.
ژماره‌ى قوتابيه‌كان كه ناويان ده‌رچوو بوو نزيكه‌ى (30 پاراڵێڵ+70 ئاسايى) بوون به‌ڵام له كۆتاى ده رۆژى وه‌رگرتن ژماره‌ى وه‌رگيراوان له‌لايه‌ن لێژنه‌كان بريت بوو له 17 قوتابى پاراڵێڵ و 48 قوتابى ئاسايى.
لێژنه‌ى ئاخاوتن كه بارى ئاخاوتنى هه‌ر قوتابيه‌ك هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت بريتى بوو له:
1-د.قاسم فوزى احمد ………….. سه‌رۆكى لێژنه
2-م.گۆڤار مؤيد عبدالله ………….. ئه‌ندام
3-م.لانه عونى پيرخضر ………….. ئه‌ندام
لێژنه‌ى پێشوازى كه پێداويستيه‌كانى وه‌رگرتنى ههرقوتابيهك له رووى دۆكيۆمينتهكانهوه رێكده‌خات بريتى بوو له:
1-پ.ى.د.هيوا حمد عزيز ………….. سه‌رۆكى لێژنه
2-م.راز ولي علي ………….. ئه‌ندام
3-م.ئه‌ڤين مغديد حمدامين ………….. ئه‌ندام
4- ئاڤان حيدر فرحان ………….. ئه‌ندام
سيمينارى به‌شي فيزيك
چه‌ند پرسێكى ده‌روونى: شه‌كه‌تى , سووتانى ده‌رونى و ئاڵودهيى ئه‌لكترۆنى
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له رۆژى دووشه‌ممه به‌روارى 31/10/2022, لێژنەی سیمیناری بەش سيمينارێكيان رێكخست له تاقيگه‌ى ناووه‌كى كه له‌لايه‌ن بەڕێز (د.كاظم زرار احمد گزال) پێشکەش کرا بە ناونیشانی (چه‌ند پرسێكى ده‌روونى: شه‌كه‌تى, سووتانى ده‌رونى و ئاڵودهيى ئه‌لكترۆنى).
بابه‌تى سيميناره‌كه په‌يوه‌ندار بوو به حاڵه‌تى شه‌كه‌تى و چۆن په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گاته ئاستى سووتانى ده‌روونى و كارلايگهريهكانى ئاڵودهيى ئامێر و سايتى ئه‌لكترۆنى له‌سه‌ر بارى ده‌روونى تاكى كه‌س دا.
بەژدابووان پرسیارەکانیان بابەتی سیمینارەکەیان دەولەمەند تر کرد. و له كۆتايى د, لێژنه‌ى سيمينار به بروانامهيهك سوپاسى پێشكه‌شكارى به‌رێزيان كرد.
شايه‌نى باسه كه پێشكه‌شكار مامۆستايه‌كى زۆر لێهاتووه له به‌شى ده‌روونزانى و زانسته‌كانى په‌روه‌رده له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين.
سايتى پێشكه‌شكار: