لە کۆتایی ساڵی خوێندن و لە میانەی بەردەوامی کاروچالاکییەکانی بەشی زمانی عەرەبی بۆ مانگی ئایار (٥ )
١- لە هۆلی ژمارە(٣٦) رۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٩- ٥ – ٢٠٢٢ کاتژمێر١٢سێ سیمینار پێشکەشکرا
دوو سیمیناریان سیمیناری توێژینەوەی بلاوکراوە بە ناوونیشانەکانی (الحرکة في الخطاب القرآني )و(دالیة المتنبي في هجاء کافور) پێشکەشکرا لەلایان پ.ی.د (صالح ملا عزیز) .
سیمیناری سێیە م لەلایان (د.اسماعیل حمید) پێشکەشکرا، ئه ویش سیمیناری توێژینەوەی بلاوکراوە بەناوونیشانی(الأفعال الدالة علی ثبوت الفاعل
وسکونە في القرآن الکریم )
مامۆستایانی بەش ئاماده بوون و، وه به تاووتوێکردن وپرسیارووەڵام له نێوان مامۆستایان ومامۆستایانی پێشکه شکارسیمیناره کان کۆتایییان پێ هات .
٢- لە رۆژی دووشەممە بەرواری ١٦-٥- ٢٠٢٢
لە کۆنفرانسی ساڵانەی پێشبرکێی باشترین پرۆژەی دەرچوون وپۆستەری ئەکادیمی بۆ قووتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین لە ژێر درووشمی (برەودان بە تواناکانی قووتابیان لە پێشکە ش کردنی پۆستە روپرۆژە کانیان) قووتابی بەشی زمانی عربي (هدی لقمان ) کە پرۆژەکە ی بە ناوی (تداولیة الصیغ الصرفیة في قصیدة (یا أم وجداني ) ل(عبدالرحمن العشماوي ) بە سە رپەرشتی (د.مهاباد هاشم ) بەشداربوو لەم کۆنفرانسە کە بەیەکەم دەرچوو لە سەرئاستی بە شی زمانی عربي .



