Teaching and Learning Styles
“وانه‌ووتنه‌وه و شێوازى فێركردن “
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له شه‌وى يه‌ك شه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه به‌روارى 06/02/2022 و به ئۆنڵاين, لێژنەی سیمیناری بەش وێبینارێكى ئەنجامدا.
بەڕێز (د. کمال بێوار) سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
(Teaching and Learning Styles).
بابه‌تى سيميناره‌كه په‌يوه‌ندار بوو به شێوازى فێركردن و وانه‌ووتنه‌وه له وو‌ڵاتى ئه‌مريكا چونكه پێشكه‌شكار له ئه‌مركا ده‌ژيت و شاره‌زايه له‌م بواره. پێشكه‌شكار به روونى و به تێروته‌سه‌لى باسى شێوازه كاريگه‌ريه‌كانى وانه‌ووتنه‌وه له ئه‌مريكا ديارى كرد و روونى كرده‌وه له‌گه‌ڵ دياريكردنى باش‌ترين شێواز كه به بۆچونى خۆى گونجاوه بۆ ژينگه‌ى ئێستاى كوردستان.
ئامادەبوان بە شێوەی ئۆنلاین بەژدار بوون بە پرسیارەکانیان بابەتی سیمینارەکەیان دەولەمەند تر کرد. شایەنی باسە ژماره‌ى به‌شداربووان به ئۆنڵاين زياتربوو له 100 كه‌س و گفتوگۆى زۆر چاڵاك و ئه‌رێنى له كۆتايى ميتينگه‌كه ئه‌نجامدرا.
—————————————————————————————————————-
Risks of Plastic Materials to The Environment and Human Health, Treatments
“مه‌ترسى مادده‌ى پلاستيكى له‌سه‌ر ژينگه و ته‌ندروستى مرۆڤ و چاره‌سه‌ره‌كانى “
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له شه‌وى يه‌ك شه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه به‌روارى 14/02/2022 و به ئۆنڵاين, لێژنەی سیمیناری بەش وێبینارێكى ئەنجامدا.
بەڕێز (د.دلێر دڵشاد غفور کوردە) سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
(Risks of Plastic Materials to The Environment and Human Health, Treatments).
بابه‌تى سيميناره‌كه په‌يوه‌ندار بوو مه‌ترسى ئه‌و مادده پلاستيكيانهى كه به ژماره و بڕى زۆر مه‌ترسيدار يهرههمدههێنرێت له هه‌موو ووڵاته‌كانى جيهان له‌به‌ر پێداويستى پيشه‌سازى و پێشكه‌وتنى بازار و چاڵاكى گواستنه‌وه و بازرگانى. ئه‌م بڕه زۆره له مادده‌ى پلاستيكى مه‌ترسى گه‌وره‌ى هه‌يه له‌سه‌ر ژينگه و ته‌ندروستى گشت زيندهوهران و به‌تايبه‌تى ته‌ندروستى مرۆڤ.بۆيه دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بۆ ئه‌م گرفته جيهانيه زۆر گرنگه.
ئامادەبوان بە شێوەی ئۆنلاین بەژدار بوون بە پرسیارەکانیان بابەتی سیمینارەکەیان دەولەمەند تر کرد. شایەنی باسە ژماره‌ى به‌شداربووان به ئۆنڵاين زياتربوو له 100 كه‌س و گفتوگۆى زۆر چاڵاك و ئه‌رێنى له كۆتايى ميتينگه‌كه ئه‌نجامدرا.
—————————————————————–
Estimation of the natural radioactivity levels in the soil along the Little Zab River, Kurdistan Region in Iraq
“ئاستى خه‌مڵێنراوى تيشكهچاڵاكى سروشتى له لمى زێى بچوك, هه‌رێمى كوردستانى عێراق “
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له شه‌وى يه‌ك شه‌ممه له‌سه‌ر يه‌ك شه‌ممه به‌روارى 20/02/2022 و به ئۆنڵاين, لێژنەی سیمیناری بەش وێبینارێكى ئەنجامدا.
بەڕێز (د.ى.د.حبيب حنا منصور) سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
(Estimation of the natural radioactivity levels in the soil along the Little Zab River, Kurdistan Region in Iraq).
بابه‌تى سيميناره‌كه په‌يوه‌ندار بوو توێژينه‌وه‌يه‌ك به هه‌مان ناونيشان ده‌رباره‌ى شهنجامى توێژينه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستى خه‌مڵێنراوى تيشكهچاڵاكى سروشتى له‌و نموونانه‌ى كه له له لمى زێى بچوك كۆكراوه‌ته‌وه له هه‌رێمى كوردستانى عێراق.
ئامادەبوان بە شێوەی ئۆنلاین بەژدار بوون بە پرسیارەکانیان بابەتی سیمینارەکەیان دەولەمەند تر کرد. شایەنی باسە ژماره‌ى به‌شداربووان به ئۆنڵاين زياتربوو له 100 كه‌س و گفتوگۆى زۆر چاڵاك و ئه‌رێنى له كۆتايى ميتينگه‌كه ئه‌نجامدرا.
————————————————————————————–
Quantum approaches to consciousness
“نزيكبوونه‌وه‌ى كوانته‌م له هۆشمه‌ندى “
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له شه‌وى يه‌ك شه‌ممه له‌سه‌ر يه‌ك شه‌ممه به‌روارى 27/02/2022 و به ئۆنڵاين, لێژنەی سیمیناری بەش وێبینارێكى ئەنجامدا.
بەڕێز (م. نێچیرەوان فتاح محمد) سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
(Quantum approaches to consciousness).
بابه‌تى سيميناره‌كه په‌يوه‌ندار بوو بهپهيوهندى له نێوان هۆشمه‌ندى و ميكانيكى كوانته‌م و دۆزينه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى له‌نێوان مێشك و مادده و ده‌ستنيشان كردنى خاسيه‌ته بيركاريهكانى خاڵه‌كانى كات و شوێن. به‌م شێوه‌يه‌ش ده‌توانرێت سوود له زانستى گهردسله وه‌ربگيرێت بۆ بوارى زانستى دهمارسازى و به‌تايبه‌تى گرفتى تێگه‌يشتنى وه‌سفكردنى په‌يوه‌ندى رێژه‌يى نێوان مێشكى مرۆڤ وه‌ك مادده هو مێشكى مرۆڤ وه‌ك هۆشمه‌ندى.
ئامادەبوان بە شێوەی ئۆنلاین بەژدار بوون بە پرسیارەکانیان بابەتی سیمینارەکەیان دەولەمەند تر کرد. شایەنی باسە ژماره‌ى به‌شداربووان به ئۆنڵاين زياتربوو له 100 كه‌س له زۆربه‌ى زانكۆ و پهيمانگاكانى كوردستان و گفتوگۆى زۆر چاڵاك و ئه‌رێنى له كۆتايى ميتينگه‌كه ئه‌نجامدرا.
————————————————————————–
چالاکیەکانی لێژنه‌ى راهێنان و بينينى بەشی فیزیک
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی لێژنه‌ى راهێنان و بينينى بەشی فیزیک و له كاژێر 10ى به‌يانى رۆژى دووشه‌ممه به‌روارى 31/01/2022 كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ قوتابيانى قۆناغى چواره‌م له هۆڵى (د.عبدالله حداد).
مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌كه بريتي بوو له چاووروون كردنيان بە خاڵەکانی راهێنان لە و قوتابخانانەی کە قوتابيه‌كان راهێنانی لێ ئە نجام دەدەن ، سەرەتا سه‌رۆكى لێژنه (د.وعد محمد نجاة) ووتەیە کی پێشکەش کرد وتییدا جەختی لە سەرچەند خاڵێکی گرنگ کرد کە پێویستە قووتابیان جێبەجێی بکەن وەک: وانە ووتنەوە, کەسایەتی مامۆستا, پابه‌ندبوون به ده‌وام ….هتد و چەند خاڵێکی تر کە گرینگن بۆ ڕاهینەر لەم ماوەیە ،دواتر هه‌ردوو ئه‌ندامانى لێژنه به‌رێز مامۆستا (راز ولى علي) و مامۆستا (لانه عه‌ونى پير خضر) بە درێژی و بە تێرووتەسەلی گشت ئه‌و خاڵانهيان بۆ قووتابیان ڕوون کردەوە كه پێويسته ره‌چاو بكرێن له‌كاتى راهێنان دا و وەکوو پەراوی پلان دانان، پابەندبوون بە دەوام کردن ،مۆڵەت وەرگرتن ،هەڵسووکەوت لەگەڵ قووتابی و کارگێری قووتابخانە, کۆنترۆلکردنی پۆل, چۆنیەتی مامەلەکردن لە کاتژمێری یەکەم لە چوونە پۆل, شێوه‌ى جل وبەرگ و قیافەت…هتد بۆ ئه‌وه‌ى قووتابیەکان بە سەرکەوتوویی پرۆسه‌ى ڕاهێنان ئەنجام بدەن.
له كۆتايى دا, قووتابیان پرسیاریان ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌كه كرد و وەڵامى پێويستيان وه‌رگرته‌وه، و لە کۆتایی كۆبونه‌وه‌كه نووسراوى ده‌ستبه‌كاربوونى قوتابيه‌كانى دابەش کرا بە سەر قووتابیەکان,و ێنهيهكى ياده‌وه‌رى گيرا له‌نێوان قوتابيه ڕاهێنه‌ره‌كان و ئه‌ندامانى ڵێژنهى راهێنان و بينينى بەشی فیزیک. شايه‌نى باسه, سه‌رۆكى به‌ش (د. رشاد حسن محمود) و ئه‌ندامانى لێژنه مامۆستا به‌رێزه‌كان (پ.ى.م.گوڵاڵه محمد فرج) و (م.ى. گۆڤار مٶید عبدالله) هه‌ماهه‌نگى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان كرد.









