ڕۆڵی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا.. ناونیشانی كۆڕێك بوو له‌ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ١٧/ ١١/ ٢٠١٩ له هۆڵی عبدالله حه‌دادی كۆلێژه‌كه‌مان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د. سه‌عید عمر ابراهیم) و به‌شێكی زۆر له مامۆستایان و قوتابیان و میوانان پێشكه‌شكرا.. كه سه‌رۆكایه‌تی به‌شی زمانی كوردی به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ڕاگرایه‌تی كۆلیژ و نوێنه‌رایه‌تی قوتابیان ڕیكی خست بوو، بۆ لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ری ناوداری كورد (د. كوردستان موكریانی) كه به‌ڕێزیان له كۆڕه‌كه‌دا به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنج ڕاكیش و زانستیانه باسی له ڕۆڵی ئافره‌ت كرد له گشت قۆناغه‌كانی مێژووی كوردیدا و پاشان به سه‌رنج و پرسیاره‌كانی ئاماده‌بووان كۆڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نتر بوو.. له‌كۆتاییدا چه‌پكه گۆڵێك پێشكه‌ش به نووسه‌ری گه‌وره د.كوردستان كرا له‌لایه‌ن پ.د. طالب مامۆستا له‌به‌شی كوردی سه‌رۆكی به‌شی زمانی كورده‌ی (د.گۆران فه‌یزی) زۆر سوپاسی به‌ڕێزیانی كرد بۆ ئاماده‌بوون و پێشكه‌شكردنی وته به‌نرخ و به‌هاداره‌كانی له‌سه‌ر ڕۆڵی ئافره‌ت.
سوپاس بۆ به‌ڕێز د.كوردستان موكریانی و ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
ڕاگرایه‌تی كۆلێژ
١٧/ ١١/ ٢٠١٩




