له‌درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت،رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری (12/2/2025) لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانی بەشی پەروەردەی تایبەت، بەسەرپەرشتی بەڕێز( د.کارۆخ جوهرجلال ) لە بابەتی زمانی ئاماژە قوتابیانی قۆناغی سێ یەم سەردانی پەیمانگای هیوای نابیستانیان کرد بۆ خوێندنی بابەتی (زمانی ئاماژە / پراکتیکی). سوپاس بۆ هه‌ریه‌ك له‌بەڕێزان (م.سەیران و م.شەوبۆ و م.سەوسەن) لە پەیمانگا هیوا هەمیشە هاوکاری قوتابیانمانن .
ــــ له‌درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری (12/2/2025) لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانی بەشی پەروەردەی تایبەت، بەسەرپەرشتی بەڕێز ( م.الیاس أحمد خلیل) لە بابەتی زمانی برایل، قوتابیانی قۆناغی چوارەم سەردانی (پەیمانگای ڕووناکی نابینایان)کرد، بۆ خوێندنی بابەتی (زمانی برایل / پراکتیکی). سوپاسی بۆ بەڕێزان (د.حسن بەڕێوەبەری پەیمانگا، م، عادل علی قادر) هەمیشە هاوکاری قوتابیان و بەشەکەمانن .
ـــ له‌درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری (17/2/2025) لەژێر چاودێری بەڕێز(پ.ی.د.مازن عبدالخالق عثمان) ڕاگری کۆلێژ ،بەڕێز (پ.ی.د.آراز حکیم رضا)سەرۆکی بەشی پەروەردەی تایبەت، لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی بەشی پەروەردەی تایبەت هەریەک لە بەڕێزان(د.سامرەند حمدامین حسین، د.کوثر محمد شاکر). هەستان بە پێشکەشکردنی سێمنارێک لە ژێر ناونیشانی: (ڕێنمایی تەندروستی تایبەت بە قوتابیە کچەکان)، کەتێدا باس لە بابەتەکانی تایبەت بە ئافرەتانکرا وەجەخت لەسەر ڕێنمایی و گرنگیدان بە تەندروستی و سەلامەتی جەستەیی و ژینگەیی کرا.



