بەرواری ٢٢ و ٢٨/٥/٢٠٢٣ لە هۆڵی ژمارە (٤٩)ی بەشی زمانی کوردی دوو سمینار لە لایەن (پ.د. حاتم ولیا محمد) بە ناونیشانەکانی (سەربار لە زمانی کوردی) و (فینۆمینۆلۆجی خراپە لە زماندا) بە ئامامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان پێشکەشکرا. دوای تەواو بوونی سمینارەکان، ناوبراو بە روونی وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی مامۆستایانی دایەوە.
لە کارەکانی تری بەشی زمانی کوردی بریتین لە وەرگرتنی دۆسیەی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا( ماستەر و دکتۆرا). و تا ٤/٦/٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی دۆسیەکان. لە دوای وەرگرتنی هەر دۆسیەیەک لیژنەیەک لە سەر ئاستی بەش هەڵدەستێت بە ووردبینی بۆ دۆسیەی سەرجەم پێشەشکاران.
رێکسختنەوەی کتێبخانە و سەرجەم توێژینەوەکانی بەش بە شێوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە جۆرێک کە کتێب و توێژینەوەکان بە شێوەیەکی ئاسان بەردەست بن بۆ خوازیاران و لە هەمان کاتدا کارکراوە بۆ پاراستن و لە ناونەچوونی کتێب و توێژینەوەکان.
لە ٤/٥/ ٢٠٢٣ گفتوگۆی تێزی دکتۆرای توێژەر (رێبین خلیل قادر) بە ناونیشانی (سیمای رەخنەی زانستی لە رەخنەی ئەدەبی کوردیدا، رەخنەی شیعری کوردیی نامە زانکۆییەکان لە ٢٠٠١ – ٢٠١٠) ئەنجامدرا. لە ١٦/٥/٢٠٢٣ تیزی دکتۆرای توێژەر: (پەروەر عبدالرحمن صالح) بە ناونیشانی (پەرتووکەکانی خوێندنی بنەڕەتی لە روانگەی زمانەوانیی پەروەردەییەوە) تاوتوێکرا.


