کار و چاڵاکی مانگی 11 بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی

  1. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری (6/11/2024) به‌ڕێز (د.كازم زرار احمد ) سمێنارێكی له‌ ژێر ناونیشانی (رێنماییه‌كانی پۆلۆنیا سیسته‌م تایبه‌ت به‌ مامۆستایانی قۆناغی یه‌ك ) پێشكه‌ش كرد وه‌ تێیدا باسی له‌و رێنماییانه‌‌ كرد كه‌ سیسته‌می پۆلۆنیا پێویسته‌ په‌یره‌و بكرێت بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌ك بۆ سالی خوێندنی (2024-2025).
  2. ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (12/11/2024) بەڕێز (د. نه‌وزاد ئیسماعیل حوسێن ) سمینارێکی بە ناونیشانی (ترس لە تاریکی و شێوازەکانی چارەسەرکردنی) پێشکەشکرد كه‌ کەتێیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر ترس لە تاریکی و ئەو هۆکارانەی کە دەبێنە هۆی ترس لە تاریکی وە بە پێی توێژینەوەکان لە ٪٩٠ مندالان لە تاریکی دەترسن. هۆکارو رووداوە مێژویەکان و کاریگەری لەسەر دروست کردنی ترس وەکو ( تاعونی رەش شۆرشی پیشەسازی و جەنگە جیهانیەکان ودۆزینەوەی که‌هربا و چەندین هۆکاری تر و ئەفاسانە جیهانیەکان چیرۆکە ترسناکەکان). هه‌روه‌ها باسی له‌ شێوازەکانی چارەسەر کردنی ترس كرد وه‌ك:1. بۆنی لاڤندەر و کاریگەری لە سەر ترس لە تاریکی 2- چارەسەری واڤعی خەیالی vr. 3- چارەسەری بە دەرمان . 4 – چارەسەری لە رێگای رێنمایی کردن و معرفی رەفتاری.
  3. له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی مامۆستایانی به‌شی رێنمایی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ریكه‌وتی (14/11/2024) لە بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەش [پ.ی.د ولید بابان] و بەشێک لە مامۆستا بەڕێزەکانی بەش و قوتابیان لە کتێبخانەی بەش بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە قوتابیانی پۆلی دووەم بە سەرپەرشتی (م.ی.اریان حسین دزەیی)، نیوەڕۆ خوانێکیش ئامادەکرابوو بۆ ئامادەبووان.
  4. ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (19/11/2024) بەڕێز (د.هیوا عبدالعزیز) سمینارێکی بە ناونیشانی (خه‌مۆكی و جۆره‌كانی) پێشکەشکرد كه‌ لە سیمینارەکە تیشک خرایە سەر گرنگترین جۆرەکانی خەمۆکی بە پێ ی توندی و کۆرس و ماوەی خەمۆکیەکە لەگەل باسکرنی نیشانەکانیان و شێوازی دەستنیشان کردنیان، هەروەها گرنگترین فاکتەرەکانی تووش بوون ،هەروها ڕێژەی نەخۆشیەکە و شیوازی چارەسەری.گرنگترین ئەو خەمۆکیانەش کە باسکرا بریتی بوون لە: 1-خەمۆکی سەرەکی 2-خەمۆکی دێوانەیی 3-وەرزە خەموکی 4-خەمۆکیکورت.
  5. ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی (٢٦/١١/٢٠٢٤) بە ئامادەبونی سەرۆکی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی ودەروونی (پ.ی.د ولید بابان) و (علی محمد) بەرپرسی رێکخراوی پەروەردە و مامۆستایان و قوتابیانی بەش بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازیان له‌ قوتابیانی قۆناغی یەکی بەشەکەیان کرد، دواتر لە لایەن بەڕێزان (پ.ی.د. ولید بابان) و (پ.د محمد محی الدین) وتەیەیەکیان پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بووان کرد وتیشکیان خستە سەر مێژووی به‌شی رێنمایی، هه‌روه‌ها لەلایەن مامۆستا (ئاریان حسێن دزەیی) سیمینارێکی بە پێز و پێویست دەربارەی یاساو ڕێساکانی زانکۆ پێشکەش بەقوتابیان کرا، و له‌ كۆتاییدا دەفتەرو قەڵەم و نامیلکەیەک پێشکەش به‌ قوتابیانی قۆناغی یه‌ك كرا كه‌ نامیلکەکه‌ وەک بەرچاو روونییه‌ك بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکی بەشی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی ودەروونی له‌ لایه‌ن قۆتابی (رۆشنا صلاح) به‌ سه‌رپه‌رشتی (د. جیران صباح عبدالله) مامۆستا لە بەشی رێنمایی ئاماده‌ كرا بوو.
  6. له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانمان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ریكه‌وتی (28/11/2024)  له‌ لایه‌ن (م.ی.اریان حسین دزه‌یی) سمیناریك له‌ سه‌ر ئاستی (هونه‌ری ئه‌ته‌كیت) له‌ ئاماده‌یی بازرگانی هه‌ولێری كچان پێشكه‌ش كرا، سه‌ره‌تا باس له‌وه‌ كرا ئه‌ته‌كیت چیه‌؟ كه‌ بریتییە لە ڕەفتار نواندنێکی چاک، ھەروەھا ڕێز لە خۆگرتن و ڕێز لە خەڵک گرتن و مامەڵەکردنی جوان لەگەڵیاندا، بە ھەمان شێوە ھونەری خەسڵەتە بەرز و پەسەندەکانە، ھەڵسوکەوتی باڵاو پەسەندە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە.
  • پاشان باس له‌ سووده‌كانی ئه‌ته‌كست كرا كه‌ بریتین له‌ :-
  • ئەتەکێت ڕێز و لێکتێگەیشتن دروست دەکات و پەیوەندییەکان بەهێز دەکات.
  • یارمەتی دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی دەدات
  • لێک تێنەگەیشتنەکان کەمدەکاتەوە و دەتوانێت ببێتە هۆی دەرفەتی باشتر لە هەردوو دۆخی کەسی و پیشەیی.

هه‌روه‌ها باسی جۆره‌كانی كرا كه‌ بریتیی بوون له‌ :-

  • ئەتەکێتی قسەکردن
  • ئەتەکێت لەشوێنی کاردا
  • ئەتەکێت لەتەلەفۆندا
  • ئەتەکێتی سۆشیال میدیا

جه‌خت كراوه‌ له‌ سه‌ر خۆ رۆشنبیر كردن و گرنكی ئه‌ته‌كیت له‌ ژیانماندا و له‌ هه‌موو بواره‌كان پێویسته‌.

 

 

Leave a comment

rtp lakutoto prediksi lakutoto situs toto situs toto situs togel slot gacor toto togel 4d lakutoto laku toto laku toto laku toto laku toto slot gacor lakutoto lakutoto lakutoto lakutoto situs toto lakutoto agen togel terpercaya situs togel slot gacor toto macau toto togel situs toto situs toto lakutoto situs togel slot gacor bandar togel lakutoto lakutoto situs togel toto slot situs toto situs toto lakutoto lakutoto lakutoto situs toto togel 4d lakutoto situs toto laku toto lakutoto lakutoto toto slot lakutoto toto togel lakutoto situs toto agen togel lakutoto situs toto lakutoto slot gacor toto slot lakutoto bandar togel situs toto lakutoto lakutoto situs toto situs toto situs toto toto togel situs toto dapurtoto dapurtoto dapurtoto dapurtoto dapurtoto situs toto bandar togel situs toto situs toto toto macau toto togel situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto dapurtoto toto togel toto slot toto slot bandar togel situs toto bo togel situs toto toto togel situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto