ئیمڕۆ چوارشەممە ٢٨/٩/٢٠٢٢ پێش نیوەڕۆ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین (پ.ی.د. کامران یونس) بە یاوەری بەڕێر ی. سەرۆکی زانکۆ (پ.د. مصطفی عطار) سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد بۆ لە نزیکە ئاگاداربوون لە ڕەوشی کۆلێژ و کردنەوی چەند شوێنێک کە نوژەن کرانەوە، شایانی باسە بەڕێز سەرۆکی لە لایەن بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. سعید عمر) و ی. ڕاگر (پ.ی.د. سمیر جودت ) و گشت سەرۆک بەش و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ پێشوازی لێ کرا.
بەڕێزیان ئەم شوێنانەی کردەوە:
١- ڕاگرایەتی کۆلێژ.
٢- تاقیگەی کۆمپیوتەر لە بەشی ماتماتیک.
٣- پرسگەی بەشە مرۆڤایەتیەکان.
٤- سکرتاریەتی بەشی زمانی ئینگلیزی.
٥- هۆڵەکانی بەشی زمانی کوردی و زمانی ئینگلیزی.
شایانی باسە سوپاسی بێ پایانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کرا لە لایەن ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەن و مامۆستایان و قوتابیان.
لە لایەن خۆیەوە بەڕێزیان پەیمانیدا هەردەم بە دەم داواکاری کۆلێژەکان بێت و هەر چی لە خزمەتی مامۆستایان و قوتابیان بێت درێغی لێ نەکەن.












