ئیمڕۆ پێنج شەممە ٧/٤/٢٠٢٢ کولێژی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی پێکەوە بۆ پاراستنی ژینگە ومرۆڤ کە سەر بە ڕێکخراوی ئوکسفامە کۆتایی بە خولێکی ڕاهێنان هێنا کەوا بۆ قوتابیانی بەشی زمانی عەرەبی ئەنجامدرا، ڕاهێنانەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بوو تیایدا قوتابیان ئاشنا بوون بە بابەتی جۆراوجۆر کەوا سوودێکی زۆریان لێبینی ، خولەکە بە دابەش کردنی بڕوانامە و ڕێزلێنان بۆ انەبێژەکان هات.
لە بەرامبەر ڕێکخراوەکە سوپاس وپێزانینی پێشکەش بە ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د.سعید عمر ابراهیم ویاریدەدەری ڕاگر پ.ی.د.سمیر جودت بلال و بڕیاردەری بەشی زمانی عەرەبی کرد.






