دوێنی شەممە ڕێکەوتی 2024/4/27 به ئامادەیی و بەشداری لیژنەیەکی پسپۆر، تاوتوێی تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا/دکتۆرا ( هیوا محمد علی ) لە بەشی بایۆلۆجی بە ناونیشانی
(Comparative Anatomical and Histological study of Alimentary canal in some birds)
بەڕێوەچوو.
ئهندامانی لیژنهی گفتوگۆکە پێکهاتبوون له هەریەکە لە بهڕێزان :
پ.د حمد جنداری جمعە – خانەنشین/سەرۆک
پ.ی.د .سرمد رحیم کریم – زانکۆی کۆیە -ئەندام
پ.ی.د ملیکە قاسم نجیب -زانکۆی دهۆک-ئەندام
پ.ی.د لانە سردار صالح- زانکۆی سەلاحەددین-ئەندام
پ.ی.د سامان محسن عبدالکریم – زانکۆی سەلاحەددین-ئەندام
پ.د. خەبات انور علی -زانکۆی سەلاحەددین- سەرپەرشتیار و ئەندام.
پ.د. امیر محمود طه -زانکۆی موسڵ – سەرپەرشتیار و ئەندام.
جێگای ئاماژە پێدانە دوای گفتوگۆیهكی زانستی چڕی نێوان قوتابی و ئەندامانی لیژنە و بهرگری قوتابی له ئهرگیۆمێنتهكانی، لیژنهی ئاماژە بۆکراو بڕیاری دا به بهخشینی بڕوانامهی دکتۆرا به قوتابی ناوبراو .
لێرەشەوە بە پێویستی ئەزانین ڕاگرایەتی کۆلێژ پیرۆزباییەکی گەرم لە قوتابی ” هیوا محمد علی ” و سەرپەرشتیاری بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زانستی زیاتریان بۆ دەخوازین



