لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له رۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 08/03/2022 گه‌شتێكى زانستى و رۆشه‌نبيرى ئه‌نجامدرا بۆ قوتابيانى قۆناغى دووه‌م له به‌شى فيزيك دا.
گه‌شته‌كه بريتى بوو له سه‌ردانيكردنى قۆناغى دووه‌م بۆ كۆلێژى ئهندازيارى (به‌شى ميكانيك و كاره‌با) به مه‌به‌ستى ئاشنابوونى قوتابيه‌كانى به تاقيگه‌ى زانستى و سوودوه‌رگرتن له ئامێره‌كانى زانستى هاوچه‌رخى ئه‌م كۆلێژى, مامۆستايهكانى كۆلێژى زانست زۆر به گه‌رمى پێشوازيان له قوتابيه خۆشهويستهكانيان كرد و درێغيان نه‌كرد له روونكردنه‌وه‌ى هه‌ر پرسيارێك كه ئاراسته‌يان كرا. ڕاگرايه‌تى كۆلێژى په‌روه‌رده و به‌شى فيزيك به‌تايبه‌تى زۆر سوپاسى راگرايه‌تى كۆلێژى ئهندازهيان كرد و به‌تايبه‌تى مامۆستاى به‌شه‌كان.
لە کۆتایی سه‌ردانه‌كه, قووتابیەکان چه‌ند ێنهيهكى ياده‌وه‌ريان گرت. شايه‌نى باسه كه ئه‌م سه‌ردانه به سه‌رپه‌رشتى (, د.گلاره فؤاد, م. ڕاز ولی علی, م. لانە عونی پیر خضر , م. ئه‌ڤين مغديد حمدامين و م.عثمان) ئه‌نجام درا.



