سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین /هەولێر پ.ی.د. کامران یونس محمدامین و لە ژێر دروشمی (برەودان بە زانست و فێربوون) و بە سەرپەرشتی بەڕێز راگری کۆلێژی پەروەردە بەڕێز پ.ی.د.سعید عمر ابراهیم یازدەیەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ پێشبڕکێی توێژینەوەکانی قوتابیانی پۆلی چووارەم و پۆستەرەکانی قوتابیانی قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 لە کۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو.







































