یەکەم فستیڤاڵی رۆژی کۆلێژی پەروەردە بە دروشمی “ئێمە دەتوانین” لە رێککەوتی 25-4-2019 لە کۆلێژ بەڕێوەدەچێت.
مەراسیمەکە چەندین چاڵاکی جۆراوجۆری زانستی، هونەری، کلتوری و ئایینی لەخۆ دەگرێت کە لە لایەن قوتابیان و مامۆستایان پێشکەش دەکرێت.
پرۆگرامی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
9:30-10:00 دەستپێکردنی فستیڤاڵ بە رۆیشتنی بە کۆمەڵی قوتابیان لەگەڵ سرودی نشتیمانی ئەی رەقیب (مارشی کۆلێژی پۆلیس).
10:00 -10:05 خوێندنی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز
10:05-10:10 وتاری لێژنەی سەرپەرشتیاری فستیڤاڵ
10:10-10:20 وتاری بەڕێز راگری کۆلێژ
10:20-10:30 وتاری سەرۆکی زانکۆ
10:30-10:40 وتاری بەڕێز کۆمپانیای ئاسیاسێڵ
10:40-10:45 وتاری نوێنەری قوتابیان
10:45-11:00 بەخشینی دیاری رێزلێنان بە:
*بەرێز سەرۆکی زاکۆ
*بەرێز کۆمپانیای ئاسیاسێڵ
* مامۆستایانی خۆشەویستی خانەنشینی کۆلێژ (ئەمساڵ)
11:00 کردنەوەی چاڵاکی بەشەکان
13:00 ئاهەنگ و هەڵپەڕکێی کوردی