یەک شەممە ١٥/ ١٠ / ٢٠٢٣ بەئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلیژ (پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان) و یاریدەدەری راگر بەریز پ.ی.د سمیر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی بەشەکان و بەرپرسی لیژنەی قوتابیان بەخێرهاتنێکی جیاواز لەقوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلیژەکەمان کرا.. سەرەتا شیرینی بەسەر گشت قوتابیان دابەشکرا پاشان بەرێز ڕاگری کۆلیژ وتەیەکی پێشکەشکردن کە بەناوی ڕاگرایەتی کۆلیژ بەخێرهاتنێکی گەرمی کردن و ئەوەی بەگوێدا چرپاندن کە ئێوە وەک کوڕو کچی ئێمەن و پێویستە بەو شێوەیەی کەوا ئێمە خێزانێکی گەورەین ھەماھەنگی و پێکەوەیی ھەوێنی کارکردنمانە کاربکەن، بۆیە پێویستە بە ھەموو لایەکمان باشترین خزمەت بەڕەوتی زانست بکەین لەھەرێمی کوردستان.
ئێمە بەڵێنمان بەخواو وڵاتمان داوە کە ھەموو تواناکانمان بخەینە گەڕ بۆ خزمەتکردنی ھەموو لایەک و ئەرکەکانی سەرشانمان بەباشترین شێوە جێبەجێ بکەین، داواکارین لەئێوەش بەگڕوتینەوە دەست بکەن بەپڕۆسەی خوێندن و ئاستی زانستیتان بەرزبکەنەوەو هەنگاو بنێن بەرەو لوتکەی سەرکەوتن. پاشان سەرۆک بەش و مامۆستاکان ڕێنماییە زانکۆییەکان و گشت پێویستی و وردەکاری ژیانی زانکۆییان بۆ قوتابیان روون کردەوە و بەپرسی لیژنەی قوتابیانیش پشتگیری و خزمەتکردنی قوتابیانی بە ئەرکی سەرشانی خۆیان باسکرد و سڵ ناکەنەوە لەخزمەتکردن ئینجا بەوێنەیەکی کۆمەڵی بۆ یادگاری و بەراوردکردنی کاتی دەرچوونی کۆتایی بە پێشوازی هات و قوتابیان چوونە هۆڵەکانی خوێندنیان بەپێی خشتەی وانەکانیان و دەست کردن بەخوێندنیان
ڕاھێنان
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی کۆلیژی پەروەردە، سمیناری تایبەت بە ئەنجامدانی ڕاهێنان پێشەکەش بەقوتابیانی بەشی زمانی کوردی و بەشی کیمیا کرا، لەلایەن م سامان احمد کە تایبەت بوو بەوەی قوتابیان ئاشنا بکرێن بەگشت لایەنەکانی ڕاهێنان، شیکردنەوە کرا بۆ ( یاسا و رێساگشتیەکان، دەستپێکی پرۆسە، ماوەکەی، دەفتەری پلان دانان ، جۆرەکانی ناسین و خۆناساندن، کۆنترۆلی پۆل، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵەکانی قوتابی، شێوازەکانی وانەوتنەوە، ھۆکارەکانی وانەوتنەوە (و سائل تعلیمی) ، ڕێگانوێ و گونجاوەکانی وانەوتنەوە، زمانی جەستە، ئاستی دەنگ، دابەش بوونی نمرکانی ھەڵسەنگێنەران (سەرپەرشتیاری زانستی، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، بەرێوەبەری قوتابخانە، مامۆستای بابەت) ، لەکۆتایی ھەڵسەنگاندن و جۆرەکانی، و پێدانی ئەرک بەقوتابیانیان.

لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی کۆلیژی پەروەردە و بەئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلیژ (پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان) و يوسف كريم، بەرپرسی لیژنەی قوتابیان، سمینارێک پێشەکەش بەقوتابیانی خوێندنی ئێواران کرا کە تایبەت بوو بە ڕاھێنان.
سەرەتا ڕاگری کۆلیژ تیشکی خستە سەرگرنگی پڕۆسەی راھێنان و پیرۆزی کاری مامۆستایەتی، چۆنیەتی کارکردنیان لەقوتابخانەکان..
پاشان بەڕێز م.سامان احمد عبداللە گشت لایەنەکانی پرۆسەی ڕاھێنانی بۆ قوتابیان شیکردەوە ( یاسا و رێساکان، دەستپێکی پرۆسە، ماوەکەی، جۆرەکانی ناسین و خۆناساندن، کۆنترۆلی پۆل، شێوازەکانی وانەوتنەوە، ھۆکارەکانی وانەوتنەوە وسائل تعلیمی ، ڕێگانوێ و گونجاوەکانی وانەوتنەوە، زمانی جەستە، دابەش بوونی نمرکانی ھەڵسەنگێنەران (سەرپەرشتیاری زانستی، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، بەرێوەبەری قوتابخانە، مامۆستای بابەت) ، لەکۆتایی ھەڵسەنگاندن و پێدانی ئەرک بەقوتابیانیان..
راگرایەتی کۆلێژ پیرۆزبایی لە قوتابی دکتۆرا (محمد عبدالکریم ابراهیم ) لە بەشی زمانی کوردی دەکات کە ڕێکەوتی 5-10 گفتوگۆی تێزی دکتۆراکەی ئەنجامدرا
لە ژێر ناونیشانی ( ئارگیومێنتی وێنەی شیعری لە ڕوانگەی خوێنەرەوە، کوردیی ناوەڕاست )
لێژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو
پ. د. سەلیم رشید صالح، زانکۆی سەلاحەدین – سەرۆک لێژنە .
– پ. د.عەتا رشید حسین …زانکۆی سلێمانی – ئەندام .
– پ.د. صافیە محمد احمد….. زانکۆی ڕاپەرین –
ئەندام
-پ. ی. د. ڕێبوار محمد اسماعیل ، زانکۆی سەلاحەدین – ئەندام .
– پ . ی.د. ژڤان نعمان حجی ، زانکۆی دهۆک – ئەندام
-پ. د. هیمداد حسین بکر ، زانکۆی سەلاحەدین -ئەندام و سەرپەرشتیار.
دوای گفتوگۆیەکی زانستی تێزی دکتۆرای وەرگیرا
پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو دەکەین سوپاسی ھەول کۆششی سەرپەرشتیاری قوتابی و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ دەکەین.
ميتۆدی سیمیۆلۆجیک لە بواری رەخنەی ئەدەبیدا
ناونیشانی سمینارێک بوو کە لەلایەن پ.د.محمد پێشەکەش کرالەرۆژی دووشەممە ٣٠/١٠/٢٠٢٣ باسی لەمیتۆدە سیمیۆلۆجیکەکان کرد لە رەخنەی ئەدەبیدا