رۆژی چوارشممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٢٢ لە هۆڵی دکتۆر عبدالله حداد بە ئامادەبوونی بەرێزان ڕاگری کۆلێژ(پ.ی.دمازن عبدالخالق عثمان) و ی.ڕاگر(پ.ی.د سمیر جودت بلال ) بە ئامادەبوونی بەشێک لە بەڕێزان مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ، سمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (فەلسفەی تاوان و سزاکان) بۆ بەرێز عمید ( د.شوان عارەب صادق) بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەرێوە چوو، سەرەتا باسی لە فەلسفەی تاوان و سزا کرد ، لە بەشێکی تری باسی لە کێشە و گرفتانە کرد ڕۆژانە ڕووبەڕووی خەڵک دەبنەوە لە پارێزگای هەولێر بە تایبەتی کێشە و گرفتەکانی شۆشیال میدیا ، دواتر ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان سیمنارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد،
له كۆتایدا بهڕێز ( پ.ی.د.مازن عبدالخالق عثمان ) به ناوی ڕاگرایەتی كۆلێژ سوپاس و پێزانینیان پێشكهش بە بهڕێز ( د.شوان عارەب صادق ) کرد.












