خۆر و نهێنيه‌كانى…..گه‌شتى زانستى به‌شى فيزيك بۆ كۆلێژى زانست
دوای نیوەڕۆی رۆژى چوارشەممە به‌روارى 28-2-2024 , قوتابیانی (كۆلێژی پەروەردە/ بەشی فیزیا) سه‌ردانى كۆلێژى زانستيان كرد.
لە پێناو بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری زانستیی و نزیكبوونەوەی زیاتر لە خۆر‌و نهێنییەكانی، قوتابيانى كوليژى پەروەردە / بەشی فیزیا سه‌ردانى كۆلێژی زانستيان كرد بۆ لاى بهريز بهريز (م.ئه‌ژێ چه‌تو حسن/سه‌رۆكى رێكخراوى فه‌له‌كناسى كوردستان). سه‌ره‌تا له‌لايه‌ن بهريزيانهوه دواى بهخێرهاتنيكى گەرم, دەستكرا بە ئەنجامدانی روانگەكردنێكی فەلەكیی بۆ خۆر‌و چالاكییەكانی لە رێگەی بەكارهێنانی تلسكۆبی شكێنەرەوەی بەشی فیزیا لە جۆری
(Telescope N 76/700 AZ Venus) لەگەڵ فلتەری ئاسایی خۆر
(Rgular Solar Filter) و هەروەها تلسكۆبی
(Coronado PST Personal Solar Telescope) ی جۆری
(Hydrogen-Alpha Filter).
ئه‌م گه‌شته به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ريه‌كه له برياردهرى به‌ش وماموستاى بابه‌تى گه‌ردووناسى (د.ئه‌ڤين مغديد حمدامين) هه‌ماهه‌نگى به‌رێزان (م.راز ولى على و م .لانه عونى پيرخضر) ئه‌نجامدرا, قوتابيانى گه‌شته‌كه زۆر سوپاسى راگرى كوليژ (پ.ی.د. مازن عبدالخالق عثمان) هه‌روه‌ها سه‌روكى به‌شى فيزيا (پ.د.اسعد حميد اسماعيل) ده‌كه‌ن كه كارئاسانيان كرد بۆ ئه‌م گه‌شته زانستيه.
زه‌وى له‌رزه و نهێنهيكانى…..گه‌شتى زانستى به‌شى فيزيك بۆ كۆلێژى زانست
له‌رۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 7/3/2024, قوتابيانى قۆناغى دووه‌مى به‌شى فيزياى كوليژى په‌روه‌رده سه‌ردانى كوليژى زانستيان كرد بۆ به‌شى جيۆلوجى و له‌لايه‌ن به‌رێز (د.اسماعيل ياسين ابراهيم) پيشوازى ليكرا و دواتر وانه‌يه‌ك له‌سه‌ر پێكهاته‌ى زه‌وى و هۆيه‌كانى پێشكه‌شكرا ده‌رباره‌ى زه‌وى له‌رزه و زياتر هۆيه‌كانى زه‌وى له‌رزه له ناوچه‌كه و به‌تايبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان بۆ قوتابيه‌كان روونكرايه‌وه به به‌كارهێنانى وێنه و داتاى زانستى. ئه‌م گه‌شته به سه‌رپه‌رشتى (د.ئه‌ڤين مغديد حمدامين) وهه‌ماهه‌نگى به‌رێزان (م.راز ولى على و م .لانه عونى پيرخضر).
رێزلێنان له مامۆستایانی بەشی فیزیک
له به‌روارى 10/03/2024 و له هۆڵى (د.عبدالله حداد) و بە مەبەستی بەردەوام بوون لە چالاکیەکانی لیژنەی کۆمەڵایەتی بەش، وە دوای هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی بەش، لیژنەى كۆموڵايه‌تى به‌شى فيزيك هاڵسا بە ئەنجام دانی مەراسیمی رێزلێنان بۆ ئەم مامۆستایانەی خوارەوە بە بۆنەی جیاواز :
خانەنشین بوون :
١- د. اسماعیل موسی موراد
٢- د. سعید عمر ابراهیم
٣- د. ئازاد محمد کریم
٤- م. دڵشاد عمر عبد رحیم
بەرزکردنەوەی پلەی زانستی:
١- م. توانا محمد کاک انوەر
٢-م. گۆڤار مؤید
بەخشینی بروانامە:
١- د. ئەڤین مغدید حمدئەمین
٢-د. ئەحمەد عبدالرەحمەن ئەحمەد
٣- م. هیلین زرار حمەدئەمین
٤- م. هندرێن رەمەزان عوڵا
سەرۆکی بەش بەرێز د. ئەسعەد حمید:
بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی بەش
رێزلێنان له قوتابى: فردوس كاظم عمر
مه‌راسيمه‌كه به ئاماده‌بوونى به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ (پ.ی.د.مازن عبدالخالق عثمان) و ياريده‌ده‌رى راگر بۆ كاروبارى زانستى به‌رێز (پ.ی.د.دلێر دڵشاد غفور کوردە) و پۆلێك له قوتابيانى به‌شى فيزيك ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها له مه‌راسيمه‌كه, سه‌رۆكايه‌تى به‌ش و به‌رێز ڕاگره كۆلێژ سوپاس و پێزانينى خۆيان ده‌ربرى بۆ قوتابى لێهاتووى قۆناغى يه‌كه‌م (فردوس كاظم عمر) كه هه‌ڵسابوو به ئه‌نجامدانى كارى هونه‌رى بۆ به‌شى فيزيك و هه‌ندێ له به‌شه‌كانى تر. شايه‌نى باشه كه زۆربه‌رى ئاماده‌بووان به جلى ميلليهوه به‌شدارى ئه‌م مه‌راسيمه بوو به‌هۆى رۆژى جلى کوردى كه ده‌كاته به‌روارى 10ى ئادارى هه‌موو ساڵێك
له رۆژی سێشەممە، بەروارى 27/2/2024 قوتابيانى قوناغى دووەم و به سەرپەرشتى سەروكى بەش (پ.د.اسعد حميد اسماعيل)هەروەها برياردەرى بەش (د.ئەڤين مغديد حمدامين) هەستان به پێشكەش كردنى سمينارێک بۆ مامۆستا بەرێزەكانى بەش وه سميناريكی تایبەت پێشکەش كرا دەربارەی (شەپۆڵی کارۆموگناتیسی) لەلايەن قوتابى بەريز (دنيا عثمان).
چاڵاکیەکە بە گشتی جێگای سوود بوو بۆ قوتابیان و جێگای خۆشخاڵی بوو بۆ هەمووان.














