ڕۆژی چوارشەمە ١٤/٢/٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلیژ ( پ.ی.د مازن عبدالخالق) و سەرۆکی بەشی زمانی کوردی و بریاردەرو مامۆستایانی بەشی زمانی کوردی، لەلایەن مامۆستا سامان احمد پێشبڕکێی زانستی ئەنجامدرا بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی زمانی کوردی و کە کاتێکی پڕ زانیاری و بەچێژیان بەسەربرد .. ھەر سەرکەوتوو بن
ڕۆژی یەک شەممە ١٨ ی شوبات بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان سمینارێک لەلایەم م سامان احمد لەھۆڵی عبداللە حداد پێشکەش بەئامادەبووان کرا کەتایدا بەرێز ڕاگری کۆلیژ و ئەنجومەنی کۆلیژ و لیژنەی نوێنەرانی قوتابیان و ژمارەیەکی زۆر لەقوتابیان ئامادەبوون.
پاشان ڕۆژی چوار شەممە٢١/٢/٢٠٢٤ لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی سێیەم دوو گروپ، سەردانی قوتابخانەی قەدەم خێر و دڵدارم خێرم کرد بەمەبەستی بینین تا قوتابیان ئاشنا ببن بەکەشی قوتابخانەکان و بەچۆنیەتی وانەوتنەوەو کۆنتڕۆڵی پۆل .
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢/٢/٢٠٢٤. پێشبڕکێیەکی زانستی لەسەر ئاستی کۆلێژ لەلایەن م سامان ئامادەکرابوو پێشەکەشی قوتابیانی گشت بەشەکانی کۆلیژ کرا، تیایدا بەڕێزان ڕاگری کۆلیژ و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلیژ و د گەلاوێژ ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و د خدیجە بەرپرسی هۆبەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی و ژمارەیەکی زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون، کەتیایدا ٩ بەش و بۆ هەر بەشێک ٦ قوتابی ، کە بەهاوکاری لیژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان و م ڤیان و م جیهان بەڕێوەبردرا ، کە هەر بەشێک شەش پرسیاری ئاراستە کراو لەکۆتایی قوتابیانی بەشی ڕێنمایی پلەی یەکەمیان بەدەست هێناو رێزلێنان پێشکەش بەگشت قوتابيان كرا








