چاڵاكيهكانى به‌شى فيزيك بۆ مانگى 10
چالاكى لیژنه‌ى راهێنان بۆ قوتابیانى قۆناغى چوارى به‌شى فیزیك
له رۆژه‌كانى یه‌ك شه‌م و دووشه‌ممه, به‌روارى 6-7/10/2024, لیژنه‌ى راهێنانى به‌شى فيزيك له هۆڵى ژماره يه‌ك و به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكايه‌تى به‌شى فيزيك و به هه‌ماهه‌نگى برياردهرى به‌ش به‌رێز (د.ئه‌ڤین مغدید) و ماموستا (راز ولى علي) و ماموستا (لانه عونى پير خضر), دوو سمینار پێشكه‌شى قوتابیانى قوتاغى چوار كران له‌ژیر ناونیشانى (رینماییهكانى راهێنان, پیلانى وانه‌وتنه‌وه) كه كۆمه‌ڵێ زانیارى سه‌باره‌ت به رێنماییه‌كانى ئه‌م ساڵى راهینان له قوتابخانه‌كان پێشكه‌ش به قوتابيان كرا و روونكردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌نجام درا, هه‌روه‌ها چونیه‌تى دانانى پیلانى وانه وتنه‌وه له‌كاتى راهێنان و هه‌ماهه‌نگى قوتابى و ئه‌ركى له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى قوتابخانهكى روونكرايه‌وه و سيميناره‌كه به چه‌ندين پرسيار و تێبينى له نێوان مامۆستا به‌رێزه‌كان و قوتابيه‌كان باشتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا .
سمینارێک له ژێر ناونیشانی:
هه‌ڵسوكه‌وتى مامۆستا له ناو پولدا
بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی فيزيا بەڕێز (پ.د.اسعد حميد اسماعيل), له درێژه‌ی كار و چاڵاكییه‌كانی به‌شی فيزيا و له رۆژى يه‌كشه‌ممه 13/10/2024 دا, سمینارێک له ژێر ناونیشانی (هه‌ڵسوكه‌وتى مامۆستا له ناو پولدا) له لایه‌ن لێژنه‌ی راهێنانی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) به‌رێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ليژنه‌كه (د.محمد عبدالله ,د.ئه ڤين مغديد, م.توانا محمد, م. راز ولى, م.لانه عونى) له به‌شی فيزيا بۆ قۆتابیانی قۆناغی چواره‌م به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا, له‌لايه‌ن سه‌رۆكى به‌ش بهريز (د.اسعد) چه‌ند رێنماييهكى پێشكه‌شى قوتابيانى كرد پاشان له‌لايه‌ن ليژنه‌ى راهينان سميناريك پێشكه‌ش كرا كه سمیناره‌كه ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی له‌خۆ گرتبوو:
باسکردنى گرنگی ئەم مەشق و راهێنانە کە ساڵانە بۆ قوتابیانى پۆلى چوارەمى بەشەکان ئەنجام دەدرێت بۆ پراکتیزەکردنى ئەوەى لە ماوەى ئەم چوار ساڵە خوێندوویانە لە مەیدانى پراکتیک چۆن جێبەجێی دەکەن.
سمینارێک له ژێر ناونیشانی (دوايين رێنماييهكانى دڵنيايى جۆرى بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025)
له درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی لێژنه‌ى سيميناره‌كانى به‌شی فيزيا و له رۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى29/10/2024 دا, سمینارێک له هۆڵى ژماره 4ى به‌شى فيزيك و له ژێر ناونیشانی (دوايين رێنماييهكانى دڵنيايى جۆرى بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025) له لایه‌ن (د.قاسم فوزي احمد) ئه‌نجام درا كه سه‌رۆكى لێژنه‌ى دڵنيايى جۆرى به‌شى فيزيكه.
پێشكه‌شكار روونكردنه‌وه‌يه‌كى تێروته‌سه‌لى ئه‌نجامدا له‌سه‌ر نوێترين رێنماييهكانى دڵنيايى جۆرى بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 كه له سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ ده‌رچوو بوو و پرۆفايهلى به‌شێك له مامۆستايهكانى به‌شى به نموونه هێنا بۆ دياريكردنى خاڵى لاواز و به‌هێز له پركردنه‌وه‌ى پرۆفايلهكان.
شايانى باسه كه پرۆفايلى مامۆستايهكانى به‌شى فيزيك يه‌كێكه له باش‌ترين پرۆفايل له‌سه‌ر ئاستى به‌شه‌كانى كۆلێژى په‌روه‌رده له رووى ديزاين و كه‌مى كه‌موكورتى و زۆرى به‌كارهێنانى شێوازى فێركردنى ئه‌لكترۆنى.
چالاکی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە بۆ قوتابيانى بەشی فیزیا
له رۆژى چوارشه‌ممه, بەرواری ٣٠/١٠/٢٠٢٤ قوتابیانی بەشی فیزیا هەڵسان بە ئەنجامدانی چالاکی بە هەماهەنگی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە بە ئامادەبونی راگری کۆلێژی پەروەردە بەڕێز (پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان) و ئامادەبونی سەرۆک بەشی فیزیا بەڕێز (پ.ی.د اسعد حمید اسماعیل) و بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە بەڕێز (یوسف کریم بامەندی) وە بە ئامادەبونی مامۆستایانی بەشی فیزیا مایەی خۆشحاڵیە بە ئامادەبوونی بەڕێزیان بۆ بەرەو پێشچوون و گەشەپێدان بە لایەنی ڕۆشنبیری و زانست و پەروەردە.
چاڵاكيهكانى به‌شى فيزيك بۆ مانگى 11
سمینارێک له ژێر ناونیشانی:
(Artificial Intelligence in Education: Enhancing Learning Experiences)
له درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی لێژنه‌ى سيميناره‌كانى به‌شی فيزيا و له رۆژى سێ شه‌ممه 5/11/2024 دا, سمینارێک له هۆڵى ژماره 2ى به‌شى فيزيك و له ژێر ناونیشانی
(Artificial Intelligence in Education: Enhancing Learning Experiences)
له لایه‌ن (د.بێستون طه) ئه‌نجام درا كه سه‌رۆكى لێژنه‌ى سمینارهكانى به‌شى فيزيكه.
پێشكه‌شكار روونكردنه‌وه‌يه‌كى تێروته‌سه‌لى ئه‌نجامدا له‌سه‌ر نوێترين زانيارى ده‌رباره‌ى بهكارهێنلانى زيره‌كى ده‌ستكرد له بوارى په‌روه‌رده به مه‌به‌ستى باشتركردنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن و به‌تايبه‌تى له زانكۆ.
سمنارهكه جێگاى بايه‌خى هه‌موو ئامهادهبووان بوو و له كۆتايى سيمنارهكه به بهخشينى بروانامه‌ى رێزلێنان بۆ پێشكه‌شكار كۆتايى هات
سمینارێک له ژێر ناونیشانی:
(سيسته‌مى پۆڵۆنيا و جێبه‌جێكردنى بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025)
له درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی لێژنه‌ى سيميناره‌كانى به‌شی فيزيا و له رۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 12/11/2024 دا, سمینارێک له هۆڵى ژماره 4ى به‌شى فيزيك و له ژێر ناونیشانی (سيسته‌مى پۆڵۆنيا و جێبه‌جێكردنى بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025) له لایه‌ن (د.قاسم فوزي احمد) ئه‌نجام درا كه سه‌رۆكى لێژنه‌ى دڵنيايى جۆرى به‌شى فيزيكه.
پێشكه‌شكار روونكردنه‌وه‌يه‌كى تێروته‌سه‌لى ئه‌نجامدا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى سيسته‌مى پۆڵۆنيا بۆ قۆناغى يه‌كه‌مى ساڵى خوێندنى 2024-2025 كه له سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ ده‌رچوو بوو.
گه‌شتى زانستى قوتابيانى به‌شى فيزيا بۆ زانكۆى دهۆك
له رۆژى دووشه‌ممه ريكه‌وتى ١٨/١١/٢٠٢٤, بهى فيزيك گهشتيكى زانستى بۆ زانكۆى دهۆك/كوليژى زانست ئه‌نجام دا كه تايبه‌ت بوو به قوتابيانى قوناغى دوو, سێ و چوارى به‌شى فيزيا و به سه‌رپه‌رشتى دكتورى بهريز (پ.ى.د.حبيب حنا منصور/سه‌رۆكى لێژنه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌ش) به هه‌ماهنگى برياردهرى به‌شى (د.ئه ڤين مغديد ). له‌م گه‌شته‌دا, قوتابيان ئاشنا بوون به تاقيگه پێشكه‌وتووه‌كانى به‌شى فيزيا له كۆلێژه‌كه و وه‌رگرتنى زانيارى له‌سه‌ر ئامێره جياواز و نوێيه‌كانى به‌شه‌كه.
پێشوازيكردن لە قوتابیه ناوه وهرگيراوانی قۆناغی یەکەم له بەشی فيزيا
له رۆژى چوارشه‌ممه كه رێکەوتی ٢٧/١١/٢٠٢٤ و بە ئامادەبوونی بەڕێز سه‌رۆكى به‌شى فيزيا (پ.د.اسعد حميد اسماعيل) و برياردهرى به ش (د.ئه ڤين مغديد حمدامين) و به هه‌ماهه‌نگى بەڕێزان (د.ايوب كريم, م.گولاله ياسين, م.راز ولى و د.بيستون طه ), پێشوازی لە قوتابییانی قۆناغی یەکەم کرا.
سه‌ره‌تا, چه‌ند ووتهيهك و رێنماييك له‌لايه‌ن سه‌رۆكى به‌ش پێشكه‌شى قوتابيان كرا پاشان له‌لايه‌ن برياردهرى به‌ش چه ند زانيارييه‌ك پێشكه‌ش كرا وه له‌لايه‌ن هه‌ردوو قوتابى پۆلى دوو (فيردوس كاضم و اسماء محسن) سميناريك و چه‌ند رێنماييهكى گرنگ سه‌باره‌ت بهوانهكان وتاقيگهكان پێشكه‌شى قوتابيان كرا, له كۆتايى ديارى و شيرينى پێشكه‌ش به قوتابيان كرا.























