SDG3
Good Health and Well-Being
له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام وله درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی مامۆستایانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی رۆژی چوارشه‌ممه ریكه‌وتی (5/2/2025) به چاودێری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین- هه‌ولێر (پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمد) سمپۆزیۆمی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له شوێنی كار به رێوه‌چوو كه تێیدا هه‌ردوو مامۆستایانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی (د.نوزاد اسماعیل حسێن) به پانێلێك له ژێر ناونیشانی گرنگی ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی ده‌روونی بۆ تاك وكۆمه‌ڵگا، و (م.ی.ئاریان حسێندزه‌یی) به پانێلێك له ژێر ناونیشانی گرنگی په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی به‌شدار بوون.




