گەشتی زانستى قوتابيانى بەشى فيزيا
له رۆژى يه‌كشه‌ممه رێکەوتی ١٦/٢/٢٠٢٤ قوتابيانى قۆناغەکانی سێیەمى به‌شى فيزيك له كۆلێژى په‌روه‌رده گەشتێکى زانستيان ئه نجامدرا بۆ کۆلێژی پەروەردەی شەقلاوە بە سەرپەرشتی بەڕێزان (م.ی لانە عونی پیر خضر, د.ئه ڤين مغديد حمدامين, م.راز ولى على ) لەم گەشتەدا قوتابيان ئاشنا بوون به تاقیگه و پێشكەوتوەکانی بەشی فیزیا لەگەڵ وەرگرتنى چه ندين زانيارى ده‌رباره‌ى به‌ش و كۆلێژ و ئامێره‌كانى تاقيگه له به‌شى فيزيك به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى مامۆستاى لێهاتوو (م.ى. سیڤان سیاح عبدالله) له به‌شى فيزياى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه.
به‌شداريكردنى سه‌رۆك به‌شى فيزيا له كۆنفرانسێك فیدراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕێکخراوەکانی فیزیای پزیشکی له وو‌ڵاتى كوێت
له رێكه‌وتى 7-10/2/2025 دا, سه‌رۆكى به‌شى فيزيك پ.د.اسعد حميد اسماعيل به‌شداريكرد له كۆنفرانسى:
MEFOMP Medical Physics conference 2025
فیدراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕێکخراوەکانی فیزیای پزیشکی
كه زياتر له 220 توێژه‌ر له زۆربه‌ى ووڵاتانى جيهان تيايدا به‌شداريان كردبوو. شايه‌نى باسه كه فیدراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕێکخراوەکانی فیزیای پزیشکی (MEFOMP) ڕێکخراوێکی ناوچەییە و کۆمەڵگەی فیزیای پزیشکی لە وڵاتانی جۆراوجۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەکاتەوە. ئامانجی MEFOMP پێشخستنی پێشکەوتنی فیزیای پزیشکییە لە ناوچەکەدا لە ڕێگەی پەروەردە و ڕاهێنان و لێکۆڵینەوە. هەروەها ئاسانکاری دەکات بۆ هاوکاری و پەیوەندی لە نێوان ڕێکخراوە ئەندامەکانیدا.
له‌م كۆنفرانسه‌دا, وۆرک شۆپ و بۆنە و چالاکی تر ڕێکخرا بۆ ئەوەی سەکۆیەک بۆ فیزیازانی پزیشکی دابین بکات بۆ ئەوەی زانیاری و شارەزاییەکانیان بەیەکەوە بەسەر بەرن. هەروەها ڕێکخراوەکە هەواڵنامە و ڕاپۆرت بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەندامەکانی لە دوایین پێشهاتەکانی ئەو بوارەدا ئاگاداربن.
بىشداريكردن له ناوبژيوانى ئۆڵمپى
له رۆژي شه‌ممه‌ى به‌روارى 22ی شوباتی 2025، لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک لە هەولێری عێراق, ژماره‌يه‌ك له مامۆستا به‌رێزه‌كانى به‌شى فيزيك وه‌ك ناوبژيوان به‌ژداريان كرد له بیست و یەکەمین ئۆڵۆمپیادەکانى پڕۆژەی نیشتمانی عێراق (21st Iraqi national project Olympiads).
ناوبژيوانه‌كانى به‌شى فيزيك له‌م به‌رێزانه پێكهاتبوو:
- پ.د. اسعد حميد اسماعيل
- پ.ى.د. سامان قادر مولود
- پ.ى.د. رشاد حسن محمود
- پ.ى.د. هيوا حمد عزيز
- د.قاسم فوزى احمد
- د.بێستوون طه مصطفى
ئەم چالاکییە کە لەلایەن قوتابخانەکانی ستێرلینگەوە ڕێکخرابوو. ئەم چالاکییە ساڵانەیە قوتابيانى قوتابخانە جیاوازەکانی سەرتاسەری ووڵاتی کۆکردەوە بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژە داهێنەرەکانیان، پەروەردەکردنی ڕۆحی داهێنان و باشی ئەکادیمی. ئۆڵۆمپیادەکە کۆمەڵێک پڕۆژەی جۆراوجۆری تێدابوو، کە خوێندکاران کارەکانیان پیشانی هاوتەمەنەکانیان و پەروەردەکاران و پیشەگەرەکانی نمايشكرد. چالاکییەکە بە مەراسیمی خەڵاتکردنى به‌شداربووان و دياريكردنى پرۆژه سه‌ركه‌وتووه‌كان کۆتایی هات.
دووەمین ڤیستیڤاڵی کلتوری و پەروەردەو نوێبوونەوەى 2025
له رۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 25/2/2025, دووەمین (ڤیستیڤاڵی کلتوری و پەروەردەو نوێبوونەوە) بۆ ساڵى 2025 له كۆلێژى په‌روه‌رده به رێوه چوو. له‌م ڤيستيڤاڵه, پۆلێك له قوتابيانى هه‌ر چوار قۆناغى به‌شى فيزيك به‌شداريان كرد شان به‌شانى قوتابيانى به‌شه‌كانى تر‌ى كۆلێژ و له‌م ڤيستيڤاڵه چاڵاكى زانستى و كۆمه‌ڵايه‌تى و كه‌لتورى جۆراوجۆر نمايشكرا.
ئه‌م ڤيستسڤاڵه ساڵانه له‌لايه‌ن كۆلێژى يه‌روه‌رده ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌يه‌ك بۆ سروشتى به‌شه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانى كۆلێژ له رووى كه‌لتورى, ئه‌ده‌بى, هونه‌رى و زانستى.























