یەکەم: ئیتیۆمۆلۆژی زمانی کوردی ناونیشانی سمینارێک بوو لەبەشەکەمان کە لەلایەن بەرێز (د کمال محمد اومر ) پێشکەشکرا کەبەرێزیان لە سمینارەکە سەرنجی خستە سەر ئەو وشەو زاراوانەی کە لەڕەچەڵەکی زمانی کوردیەوە ھەڵقوڵاون ئەمرۆ بەواتاو ئایدیای جیا بەکاردێت.. پاشان بە سەرنج و پرسیاری مامۆستایان ی بەشداربوو سمینارەکە دەوڵەمەنتر کرا
دووەم: وانەی بینین (المشاھدة)
یەکێک لەبابەتە پێویست و گرنگەکانی کۆلێژی پەروەردە بریتیە لەوانەی بینین، کە بەپێی سیستەم لەکۆڕسی دووەمی قۆناغی سێیەم دانراوە، تا قوتابیان ئاشنا ببن بە چۆنیەتی وانەوتنەوە، کۆنتڕۆڵکردنی پۆل و چۆنیەتی ھەڵسەنگاندن و مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازیەکانی قوتابیان و مامەڵەی مامۆستایان و قوتابیان و ….ھتد بۆ ئەم مەبەستە بەسەرپەرشتی (م سامان احمد ) لە ھەفتەی ڕابردوو سەردانی قوتابخانەی فریشتەی ناحکومی و ئەدڤانسی ناحکومی کرا.. لەگەڵ گروپێک لە قوتابیانی بەیانیان، نموونەی بەرزی پێشوازی و وەفا و دڵسۆزیمان بینی لە بەرێوەبەر و ستافی کارگێڕی و مامۆستاکانیان بەرامبەر ئێمەو قوتابیانیان و ژینگەی قوتابخانەیان و کوالێتی بەرزی وانەوتنەوە و مامەڵەکردن و گرنگی دان بەگشت لایەنێکی تر کە خزمەت بە بواری پەروەردە و فێرکردن بکات.
بەناوی خۆم و سەرۆکایەتی بەش و قوتابیانمان زۆر سوپاسی بپێشوازی گەرم و دڵسۆزیتان دەکەین.
سێیەم:
بونیادی مۆسیقای دێڕی شیعری کاسیکی کوردی ناونیشانی سمینارێک بوو لەبەشی زمانی کوردی لەلایەن (پ.ی د ھیوا نورالدین ) پێشکەشکرا کەلە سیمینارەکە باس لە لایەنەکانی بونیادی مۆسیقای شیعری کلاسیکی کوردی دەکات
یەکەم: خوێندنەوەی عەرووزییانە.
دووەم: خوێندنەوە بەگوێرەی واتا.
سێیەم : خوێندنەوە بەگوێرەی ئاوازەی مۆسیقایی دەنگەکان.
چوارەم: ڕۆڵی بزوێنە درێژەکان لەبەهێز کردنی مۆسیقای تاکە وشە و دێڕ بەگشتی.. پاشان بەسەرنج و پرسیارەکانی مامۆستایان گفتوگۆی سمینارەکە دەوڵەمەندتر بوو
چوارەم: وانەی بینین (المشاھدة)
یەکێک لەبابەتە پێویست و گرنگەکانی کۆلێژی پەروەردە بریتیە لەوانەی بینین، کە بەپێی سیستەم لەکۆڕسی دووەمی قۆناغی سێیەم دانراوە، تا قوتابیان ئاشنا ببن بە چۆنیەتی وانەوتنەوە، کۆنتڕۆڵکردنی پۆل و چۆنیەتی ھەڵسەنگاندن و مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازیەکانی قوتابیان و مامەڵەی مامۆستایان و قوتابیان دانانی پلان و ….ھتد بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی پێنج شەممە بە سەرپەرشتی (م سامان احمد ) سەردانی قوتابخانەی ئەلف و بێی ناحکومی کرا.. لەگەڵ گروپێک لە قوتابیانی بەیانیان، نموونەی بەرزی پێشوازی و وەفا و دڵسۆزیمان بینی لە بەرێوەبەر و ستافی کارگێڕی و مامۆستاکانیان بەرامبەر ئێمەو قوتابیانیان و ژینگەی قوتابخانەیان و کوالێتی بەرزی وانەوتنەوە و مامەڵەکردن و گرنگی دان بەگشت لایەنێکی تر کە خزمەت بە بواری پەروەردە و فێرکردن بکات.
بەناوی خۆم و سەرۆکایەتی بەش و قوتابیانمان زۆر سوپاسی بپێشوازی گەرم و دڵسۆزیتان دەکەین.
ھەمیشە سەرکەوتوو بن.
پێنجەم: ئەنجامدانی سمینارێک لەسەر ئاستی کۆلیژ لەلایەن مامۆستای بەشەکەمان (م سامان احمد عبداللە) لەیادی دامەزرانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لەھۆلی عبداللە حەداد..
شەشەم: مەراسیمی شکۆ
بەئامادەبوونی بەڕێز راگری کۆلێژ(پ.ی.د مازن عبدالخالق) و یاریدەدەری ڕاگر (د هیوا) سەرۆکی بەشی زمانی کوردی (پ.ی.درێبوارمحمد)، پ.د عبدالستار سەرۆکی بەشی زمانی عربی، پ.ی.د دلۆڤان سەرۆکی بەشی زمانی انگلیزی، پ.ی.د دلێر بەرێوەبەری یەکەی خوێندنی باڵا.. مامۆستایان و قوتابیانی بەشی زمانی کوردی ئەمڕۆ مەراسیمێکی شایستە و شکۆدار ڕێکخرا بۆ بەشێک لەمامۆستایانی ئازیزی بەشەکەمان کەتەمەنێک خزمەتی خۆیان پێشکەشی بەش و قوتابیان و زمان و ئەدەبیاتی کوردی کردووە، ئێستا مالئاواییمان لێ دەکەن بەهۆی خانەنشین بوونیان ئەوانیش (پ.د.نوزاد، پ.د محمد، پ.د سردار، پ.د سلیم، م.عبدالباقی ) بوون. دڵنیابن هەمیشە لەدڵمان زیندوو دەمێننەوەو لەیاد ناکرێن هەر ساغ و تەمەن درێژ بن.
سوپاس بۆ رێکخەرانی مەراسیم ( د ئاسۆ، م سامان، م کارزان، م جیهان، م ڤیان ) و کۆمەلێک لەقوتابی ئازیزمان..
حەوتەم:
ڕۆژی جیھانی زمانی دایک
کۆلێژی پەروەردە ڕۆژی زمانی دایک بەرز ڕاگرت، لەژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د.مازن عبدالخالق عثمان کۆلێژی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک سیمپۆزیۆمێک ئەنجام درا لەژێر ناوونیشانی (پاراستنی فرەچەشنی زمانەوانی و پێشخستنی زمانی دایک لە یۆبیلی زیوینی زمانی دایکدا) کەتیایدا ٤ سمینار و پانێڵێک ئەنجامدرا بەگشت زمانەکان بەم شێوەیە:
- کاریگەری پۆست کۆلۆنیالیزم لەسەر زمانی دایک. (پ.د ھیمدادحسین)
- بنەما بنچینەییەکانی سیاسەتی زمان لەھەرێمی کوردستان.(پ.ی.د.ئازاد عزیز)
- زمانی دایک لەنێوان زمانی دەق و زمانی ئاخاوتنی رۆژانەدا. (پ.ی.د دڕێبوار محمد مەلازادە)
- زمانی سریانی لەناوەندەکانی پەروەردەو فێرکردندا.(د.کوثر نجیب عبدالاحد)
- ھۆکارەکانی ستانداربوونی زمانی ئینگلیزی. (پ.ی.د دلۆڤان سیف الدین)
بەپرسیار و سەرنجی ئامادەبووان و رێزلێنان بەمامۆستایان و رێکخەرانی کۆتایی بە سیمپۆزیەمەکە ھێنرا..
ھەشتەم: بەشداری کردنێکی چالاک و نایابی مامۆستایان و قوتابیانمان لەدووەمین فێستیڤاڵی کۆلیژەکەمان لەژێر ناونیشانی دووەمین فیستیڤاڵی کەلتووری و پەروەردە و نوێبوونەوە کەبەرشمال و کەلوپەل و خواردنی کوردەواری بەشداربوون لەم چالاکیە ڕۆشنبیری و کلتووریە.















