لە کۆلێژی پەروەردە
ڕۆژی سێشەممە ١٨ شوباتی ٢٠٢٥ ڕاگرایەتی کۆلیژی پەروەردە بە هەماهەنگی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژ ڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی بەرزڕاگرت بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ و ئەنجومەنی کۆلێژی پەروەردە و مامۆستاو قوتابیان . سەرەتا ڕاگری کۆلیژ[پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان ]وتەیەکی پێشەکەشی قوتابیان کرد سەبارەت بەدامەزراندنی ھەردوو رێکخراوی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ئەم ڕێکخراوە لە پێگەیاندنی چەندین سەرکردەو کادری باڵا بۆ کوردستان ، لە هەموو بوارەکاندا خزمەتی کردوەو داکۆکی لە مافەکانی لاوان و قوتابیان کردوە ، بەرامبەر دوژمن و داگیرکەرانیش هەمیشە پێشمەرگە بوونە ، ئيمه شانازی دەکەين كه لە ناو ڕیزەکانی قوتابیان خزمەتمان کردوە،
پاشان سمینارێک لەلایەن م سامان احمد پێشکەشی ئامادەبووان کرا بەڕێزیان لەسەرەتاوە باسی چۆنیەتی دروستبوونی یەکێتی قوتابیانی کرد لەو ھەل و مەرجە سەخت و دژوارەی ئەوکات و لە ١٨ ی شوباتی ١٩٥٣ کاری ئەو رێکخراوە لەسەردەمی شۆرشی ایلول و گوڵان و راپەرینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ شەھیدان و گیان فیدایانی ئەو رێکخراوە بۆ ئازادی و مافەکانی گەلی کورد شان بەشانی ھێزەکانی پێشمەرگە و کاریان لەناوەندەکانی خوێندن و گرنگیدانیان بەپەروەردەو فێرکردن و زانست و زانیاری و بڵاوکراوە پەروەردەییەکانیان و ئەنجامدانی ١٤ کۆنگرە و ٦ کۆنفڕانس لەماوەی دامەزرانیەوە،
دواتر لەلایەن لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە بەگوڵ و شیرینی ساردی پێشوازیان لە قوتابیان کردو ئەم یادەیان بەرز ڕاگرت .
ڕاگەیاندنی کۆلێژی پەروەردە











