رۆژى 15-1-2018 له هۆڵى عه‌بدولڵا حه‌داد راگرايه‌تى كۆلێژ به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز د. احمد دزهيى سه‌رۆكى زانكۆ و به‌ڕێز د. هيوا ياسين به‌ڕێوه‌به‌رى گشتىي سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌ى زانستى، هه‌ڵسا به رێكخستنى ئاهه‌نگى رێزلێنان له به‌ڕێز پ.د. جوهر فتاح سعيد له‌پاى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى زانستييان بۆ پرۆفيسۆر و ئه‌و هه‌وڵ و كۆشش و خزمه‌ته به‌رچاوانه‌ى پێشكه‌شى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددينى كردوون.