رێكه‌وتی5/6/2018، له رۆژی جبهانی ژینگه‌دا، ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و كه‌سانی پسپۆڕ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بازرگانان، به دروشمی جیهانی (زاڵبوون به‌سه‌ر پیسبوونی پلاستیكی. ئه‌گه‌ر نا‌توانیت به‌كاری بهێنیه‌وه به كاری مه‌هێنه) وۆركشۆپێكی له‌ژێر ناونیشانی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كانی مه‌وادی پلاستیكی له كوردستان، سازكرد .
له‌م وۆركشۆپه‌دا، مامۆستای بەشی کیمیا لە کۆلێژەکەمان “دكتۆر دلێر دڵشاد كورده رواندزی” بابه‌تێكی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیانه‌كانی پلاستیك له رووی كیمیاییه‌وه، پێشكه‌شكرد. له بابه‌ته‌كه‌یدا، به‌رێزیان ئاماژه‌ی به زیانه‌كانی پلاستیك كرد و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ناكرێت پلاستیك دووباره بهكارنهیهتهوه، به‌ڵكو پێویسته رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی. ئه‌مه جگه له باسكردن له چه‌ندین بابه‌تی تر، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به ته‌ندرووستی هاوڵاتییانه‌وه. دوای پێشكه‌شكردنی بابهتهكان، را و سه‌رنجی به‌شداربووان وه‌رگیرا. شیاوی ئاماژه بۆ كردنه، رۆژی 6/5 رۆژی جبهانی ژینگه‌یه . له رۆژی 1972/6/5، له شاری ستۆكهۆڵمی سوید، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و هكو رۆژی جیهانی ژینگه ده‌ستنیشان كرا‌و.
