له رۆژى دوو شه‌ممه به‌روارى 25/02/2019 و له هۆڵى ژماره (8)ى به‌شى فيزيك سيمينارى (A brief introduction: Bologna Process) پێشكه‌شكرا له‌لايه‌ن به‌رێز )د.كاروان وسمان قادر(بابه‌ته‌كه په‌يوه‌ندى هه‌بوو به پێناسه‌كردنى سيسته‌مى خوێندنى پۆلۆنى و روونكردنه‌وه‌ى ووردهكاريهكانى ئه‌م سيسته‌مه له رووى ديزاين و جياوازيهكهى له‌گه‌ڵ سيسته‌مى خوێندنى ئێستا. جێگاى روونكردنه‌وه‌يه كه سيسته‌مى بۆگۆنيا (شارێكه له ئيتاڵيا) بريتيه سيسته‌مێكى خوێندن و فێركردن , ئامانجى دانانى هاهوژينگهيهكى زانكۆيى يه له هه‌موو ئۆرۆپادا تا ساڵى 2010 به مه‌به‌ستى هاويهكخستنى ستاندهردهكانى دڵنيايى جۆرى له پله ئه‌كاديميه‌كان و به پێ ى به‌نده‌كانى به‌ڵێننامه‌ى لشبۆنهى ساڵى 2007. ئێستا زياتر له 48 ووڵات به‌شدارن له‌م سيسته‌مه.
سيميناره‌كه زۆر به سوود و كاريگهربوو به‌تايبه‌تى له‌رووى زانيارى نوێ و مامۆستايانى به‌شى فيزيك و به‌شى بايۆلۆژى به‌شداريان كرد له‌م سيميناره به پرسيار و ده‌ستخۆشى كردن له پێشكه‌شكار.
Karwan | BiographySalahadin University-Erbil Academic Profiles |
